سه‌باح نه‌سرى و هیدایه‌ت غهزاڵى دران به به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین
سه‌باح نه‌سرى خوێندکارى کارناسى پله‌به‌رز زانستى سیاسى کۆلیژى ماف له زانکۆى تاران، و هیدایه‌ت غهزاڵى خوێندکارى ده‌رون ناسى زانکۆى عه‌لامه که نزیک به ١٩ مانگه له زیندانن نێردرانه به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین که له ژێر چاودێرى وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیم دایه.
ئه‌و دوو زیندانیه بۆ ماوه‌ى ١ مانگ نێردراونه به‌ندى ٢٠ ٩، به‌لام هۆى گواستنه‌وه‌یان بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ دیار نیه، به‌لام به سه‌رنجدان به مانگرتنى له خواردنى درێژماوه‌ى ئه‌و دوو زیندانیه و هه‌ل و مه‌رجى خراپیان به‌تایبه‌ت هیدایه‌ت غهزاڵى، وێده‌چێ له‌باره‌ى مانگرتن له خواردن و لێکۆڵینه‌وه بۆ ئه‌و به‌نده نێردرابن.
هه‌ڵ و مه‌رجى هیدایه‌ت غهزاڵى زۆر خراپه و پێویستى به دووکتوور هه‌یه.