جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

به‌ره‌و سه‌ر چوونى ژماره‌ى تووش بووان به‌ نه‌خۆشى ئیدز له‌ ئێران

به‌ره‌و سه‌ر چوونى ژماره‌ى تووش بووان به‌ نه‌خۆشى ئیدز له‌ ئێران

وه‌زاره‌تى بێهداشتى رژیم رایگه‌یاند که‌ رێژه‌ى تووشبووان به‌ نه‌خۆشى ئیدز له‌ ئێران تا سه‌ره‌تاى مانگى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ دیارى کراون که‌ زیاتر له‌ ١٨ هه‌زار و ٣٢٠  که‌سن.

ئه‌وه‌ له‌ کاتێکدایه‌ که‌ به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى خوێندکارانى ئێران، ئیسنا، وه‌زاره‌تى بێهداشتى رژیمى ئێران ئه‌و ئاماره‌ى تا سه‌ره‌تاى مانگى پووشپه‌ر٠ى ر٠ابردوو به‌ گشتى ١٧ هه‌زار و ٨١٥ که‌س ر٠اگه‌یاند بوو.
به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى فه‌رانسه‌ ئه‌و ئاماره‌ له‌ چاو ئاماره‌کانى پێشوو ئه‌و نه‌خۆشیه‌ ٣٠  له‌ سه‌د زیادى کردوه‌.
ماڵپه‌رى ناوه‌ندى هه‌واڵى سه‌ر به‌ رادیۆ و تلویزیونى رژیم له‌و باره‌وه‌ له‌ زمان وه‌زاره‌تى بێهداشته‌وه‌ بلاوى کرده‌وه‌ که‌ له‌ ساڵى ١٣٨٦دا هه‌زار و ٥٩٢ که‌س تووشى ئه‌و نه‌خۆشیه‌ بوون.
هه‌ر به‌ پێى ئه‌و ر٠اپۆرته‌ تا ئێستا دووهه‌زار و ٨٠ ٠  که‌س به‌ هۆى ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه‌ مردوون.

16 سال و 1 ماه و 6 روز و 15 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

به‌ره‌و سه‌ر چوونى ژماره‌ى تووش بووان به‌ نه‌خۆشى ئیدز له‌ ئێران

به‌ره‌و سه‌ر چوونى ژماره‌ى تووش بووان به‌ نه‌خۆشى ئیدز له‌ ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن