ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رژێمی ئاخوندی له عێراق مه‌ترسیداره
ئاماده کردنى: بورهان شاه مورادى
پنتاگۆن، له نوێترین راپۆرتی خۆیدا به یاسا دانه‌رانی کۆنگره‌ی ئه‌مریکای راگه‌یاندووه که رژێمی ئاخوندی ئێران به پێچه‌وانه‌ی ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی که داویه‌تی، به به‌رده‌وامی درێژه به پشتیوانی ماڵی چه‌کدارانی شێعه له عێراق ده‌دا و چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی بۆ گروپه تروریستیه‌کان ده‌نێری و ته‌یاریان ده‌کات. له‌م راپۆرته دا هاتووه که پشتیوانی رژێمی ئێران له میلیشیا شێعه‌کان گه‌وره‌ترین مه‌ترسییه بۆ سه‌قامگیری و ئاسایش له عێراق دا.
تووندوتیژی له عێراق به به‌راورد له ساڵی ٢٠ ٠ ٧ به رێژه‌ی ٧٧% که‌م بۆته‌وه، له‌م رووه وه داوا له ده‌وڵه‌تی عێراق ده‌کات تا سه‌باره‌ت به دابین کردنی ئه‌رکه‌کانی سه‌قامگیری بۆ هێزه‌کانی بێداری پێبه‌ند بن و نیگه‌رانی خۆی له مه‌ر٠ په‌لامار و هێرشی ئه‌و هێزانه له لایه‌ن تیروریستانه‌وه ده‌ر بر٠ی. به‌لام سه‌ره رای ئاشکرا بوونی رۆڵی نگه‌تیڤی رژێمی ئاخوندی ئێران له کار و باری ناوخۆی عێراق، که به شێوازێکی به‌رچاو و دیاری کراو له لایه‌ن هێزه‌کانی سپای قودسی رژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه فه‌رمانده‌یی و رێنوێنی ده‌کرێن جێبه‌جێ ده‌بێ. به‌رپرسانی رژێم و واشینگتۆن ساڵی رابردوو سێ ده‌وره وتووێژی راسته‌وخۆیان له ئاستی باڵوێزه‌کانیان دا ئه‌نجام داوه به‌لام ئه‌و وتووێژانه نه ته‌نها ئاکامێکی دیاری کراوی نه‌بوو به‌ڵکو بووه هۆی ئاڵۆزی و کێشه و بشێوی زۆرتر له عێراقدا. ده‌وڵه‌تی ئه‌مریکا داوای له رژێمی ئێران کردبوو تا له ده‌ستێوه‌ردان له کار و باری ناوخۆی عێراق خۆی بپارێزێت و بۆ میلیشیاکانی شێعه چه‌ک و مه‌وادی ته‌قه‌مه‌نی نه‌نێرێت. به‌لام به پێچه‌وانه‌وه، کرده‌وه‌کان و ئۆپه‌راسیونه‌کانی رژێم رۆژ له دوای رۆژ په‌ره ده‌گرێ و زۆرتر ده‌بێته‌وه و ئه‌مریکا ده‌ستیکرد به گرتنی میلیشیاکان و به‌کرێگیراوه‌کانی رژێمی ئێران و دۆزینه‌وه‌ی مۆڵگه و حه‌شارگه‌کانی سپای قودس و ده‌ست و پێوه‌ندییه‌کانی رژێم له عێراق. هه‌ر له‌م رۆژانه‌ی دواییدا هه‌واڵی هێرش بردنه سه‌ر بنکه‌کانی تیروریستی رژێم و تێکشکانی میلیشیاکان له پارێزگای دیاله که یه‌کێک له نا ئارامترین پارێزگاکانی عێراق له هه‌ژمار دێت بلاو کرایه‌وه. رۆژی ٨ی ره‌زبه‌ر، ته‌له‌فزیونی ئه‌لشه‌رقییه‌ی عێراق هه‌واڵی ده‌سگیر کردنی ٢ فه‌رمانده‌ی گروپه تروریستیه‌کانی سه‌ر به رژێمی ئاخوندی له به‌عقوبه ناوه‌ندی پارێزگای دیاله‌ی عێراقی راگه‌یاند که ئه‌و فه‌رماندانه به‌رپرسی گواستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێی خه‌لکانی ئه‌و ناوچه‌یه بوون. به گوته‌ی سه‌رچاوه‌کانی ئه‌منییه‌تی، هێزه‌کانی ئه‌مریکایی له ئۆپراسیونێکدا له ناوچه‌ی ئه‌بی سه‌یدا هه‌ڵکه‌وتوو له رۆژهه‌لاتی به‌عقوبه یه‌کێکی دیکه له فه‌رمانده‌ی گروپه تروریستیه‌کانی تایبه‌تی سه‌ر به رژێمی ئاخوندییان گرت.
به پێ راپۆرتێکی دیکه‌ی ته‌له‌فزێونی ئه‌لشه‌رقییه، سه‌رچاوه‌کانی پۆلیسی له پارێزگای بابل گوتیان له هێرشێکی سه‌ربازی بۆ سه‌ر بنکه‌کانی مه‌جلیسی ئه‌علای ئیسلامی له شاری حلله، برێکی زۆر چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی قه‌ده‌غه کراویان دۆزیوه‌ته‌وه که مۆری رژێمی ئاخوندی ئێرانی له سه‌ر بووه.
سه‌ره‌رای ئه‌وانه‌ش رژێمی ئاخوندی له هه‌وڵی درێژه دان به دزه کردنی هێزه‌کانی خۆی له عێراق دایه و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له دوو رێگاوه سوود وه‌ر ده‌گرێ. یا به گوته‌ی خودی رژێم به شێوه‌ی نهێنی و نه‌رم ئه‌فزاریی، هه‌ر وه‌ک له راپۆرتی هه‌واڵنێری رۆیترز دا هاتووه رژێمی ئاخوندی به زه‌بری پاره و ئیمکانات له ناوچه‌کانی نه‌جه‌ف خه‌ریکی کرینی ئه‌و شاره‌یه که له‌وی پاره‌ی ئێرانی ره‌واجی هه‌یه و له بره‌و دایه و ته‌نانه‌ت گوتار و دروشمه‌کان به زمانی فارسی له بڵیند گۆی مزگه‌وته‌کانه‌و ده‌بیسرێت. رێگای دووهه‌م ئه‌وه‌یه که به شێوه‌ی درندانه و جینایه‌تکارانه که پێشینه‌ی هه‌میشه‌یی رژێمی ئاخوندییه به ئاسایی جێبه‌جێ ده‌کرێت، وه‌ک ته‌قینه‌وه‌ی ئوتومبیله بۆمب رێژکراوه‌کان که ماوه‌ێیک له‌مه‌و پێش ئوتومبیلێکی بۆمب رێژ کراو له گه‌ره‌کی که‌راده‌ی به‌غداد ته‌قییه‌وه ١١ که‌س کوژراو و ٣٠ برینداری لێ که‌وته‌وه، ئه‌م جوره کرده‌وه تروریستیه نامرۆڤانه‌یه له لایه‌ن رژێمی ئاخوندی ئێرانه‌وه له پارێزگاکانی باشوری عێراق به‌رده‌وام درێژه‌ی هه‌یه.
له راپۆرتی سالانه‌ی پنتاگۆن دا هاتووه که رژێمی ئاخوندی ئێران به‌رپرسه له نائه‌منی و ئاڵۆزی له عێراقدا و ئاماژه به‌وه ده‌کات: ده‌ستێوه‌ردانه‌کانی رژێمی ئێران له کار و باری ناوخۆی عێراق زۆرترین هه‌ره‌شه و مه‌ترسییه بۆ ئارامی و ئاسایش له عێراق. روون و ئاشکرایه که رژێمی ئاخوندی ئێران درێژه به پشتیوانی ماڵی، راهێنان و ته‌یار کردنی میلیشیاکانی شێعه و ناردنی چه‌ک و ته‌قه‌مه‌نی و رێنوێنی کردنی گروپ و لایه‌نه تروریستیه‌کان که پێداگرن له سه‌ر نائارامی و ئاڵۆزی و ئاژاوه نانه‌وه له عێراق ده‌دات. زۆربه‌ی فه‌رمانده‌کانی گروپه تروریستی و میلیشیاکان ئه‌ندامی سپای قودسی رژێمی ئاخوندین و له لایه‌ن ئاخونده ده‌سه‌لاتداره‌کانی ئێرانه‌وه ده‌ستور وه‌ر ده‌گرن و دوای جێبه‌جێ کردنی کرده‌وه تروریستیه‌کانیان ده‌گه‌رێنه‌وه بۆ ئێران. ژنراڵ ئودیرنۆ فه‌رمانده‌ی هێزه چه‌ند نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له وتووێژێک دا له گه‌ڵ رۆژنامه‌ی ی‌و.ئیس. ئه‌ی. توده‌ی. گوتی: رژێمی ئێران به شێوه‌ێیکی به‌ر فراوان پشتیوانی له میلیشیاکان و گروپه تروریستیه‌کان ده‌کات و چه‌ک وته‌قه‌مه‌نی بۆ ئه‌وان ده‌نێرێ تا بتوانێ ده‌سه‌لاتی خۆی به سه‌ر ئه‌و ناوچانه دا رابگرێ. ناوبراو زیادی کرد رژێمی ئێران هه‌وڵ ده‌دات تا له سه‌ر رێکه‌وتنه‌کانی ئه‌منییه‌تی ئێمه له گه‌ڵ عێراق کاریگه‌ری خۆی هه‌بێ و به ده‌ستێوه‌ردان له سیاسه‌تی ناوخۆی عیراق درێژه ده‌دا و ده‌سه‌لاتدارانی ئێران نایانهه‌وێت عێراق وه‌ک ولاتێکی سه‌ربه‌خۆ به‌ره‌و ئارامی و پێشکه‌وتن بچێت.