بر٠یارى لێ پێچینهوهى عه‌لى کوردان درا به هه‌یئه‌تى سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیسى رژیم
عه‌لى موته‌هه‌رى نوێنه‌رى تاران له مه‌جلیسى رژیمى ئێران رایگه‌یاند که بر٠یارى لێ پێچینه‌وه له عه‌لى کوردان وه‌زیرى ناوخۆى ده‌وڵه‌تى پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد، درا به سه‌رۆکایه‌تى مه‌جلیس.
به پێى ووته‌ى موته‌هه‌رى ئه‌و بر٠یاره ٢٨ که‌س له ئه‌ندامانى ئه‌و مه‌جلیسه ئیمزایان کردوه.
دواى چه‌ند حه‌وتوو لێکۆڵینه‌وه له باره‌ى تهقهلوبى بوونى مهدرهکى دوکتوراى کوردان، و ر٠هد کردنه‌وه‌ى زانکۆى ئاکسفۆرد سه‌باره‌ت به ده‌رکردنى هه‌ر نه‌وعه مهدرکێک بۆ ئه‌و که‌سه، کوردان له نامه‌یێکدا بۆ مه‌حمودى ئه‌حمه‌دى نژاد که ناوه‌رۆکه‌که‌ى رۆژى سێ شه‌ممه ٩ى ر٠هزبهر، له رۆژنامه‌ى حکومه‌تى (ایران) بلاو کرایه‌وه، سه‌لماندى که مهدرهکهکهى تهقهلوبیه.
به پێى ر٠اپۆرتى ههواڵدهریهکانى ئێران، عه‌لى کوردان رۆژى چوارشه‌ممه ٢٤ى ر٠هزبهر به ههواڵدهریهکانى مه‌جلیسى گووت: بر٠یارى لێ پێچینه‌وه له دوو حه‌وتووى داهاتوودا له‌لایه‌ن سه‌رۆکایه‌تى مهجایسهوه ده‌خرێته روو.