ناوه‌ندێکى مافى مرۆڤ: رژیمى ئێران چه‌ک ده‌فرۆشێ به سودان
به پێى ر٠اپۆرتى ناوه‌ندى (یه‌کى مافى مرۆڤ) که بنکه‌ى له واشینگتۆن و نیۆیۆرکه، رژیمى ئێران و روسیه له‌و وهلاتانهن که به پێچه‌وانه‌ى ئابڵوقهکانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان دژ به سودان، چه‌ک به‌و وه‌لاته ده‌فرۆشن.
ئه‌و ناوه‌نده‌ى مافى مرۆڤ له ر٠اپۆرتێکدا که رۆژى سێ شه‌ممه ٢٣ى ر٠هزبهر بلاوى کردۆته‌وه، ر٠ایگهیاندوه که رژیمى ئێران و روسیه چوونه‌ته پاڵ چین و نۆ وه‌لاتى دیکه که به پێچه‌وانه‌ى ئابڵوقهکانى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان له ساڵى٢٠ ٠ ٤ دا دژ به سودان، به‌و وه‌لاته ئافریقاییه ر٠استهوخۆ چه‌ک ده‌فرۆشن.
ناوه‌ندى یه‌که‌مى مافى مرۆڤ ده‌ڵێ: رژیمى ئێران ر٠ایگهیاندوه که ته‌واوى فرۆشتنى چه‌که‌کانى به سودان زیاتر له ١٢ ملوێن دولاره، به‌تایبه‌ت چه‌ند تانکێک که قیمه‌تى نزیک به ٨ ملوێن دولاره.
ئه‌و خشته‌یه له‌گه‌ڵ زانیاری دیپلۆماته رۆژئاواییه‌کان یه‌که که به هه‌واڵده‌رى رۆیتێرزیان گووتووه رژیمى ئێران به فرۆشتنى چه‌ک به سودان له هه‌وڵدایه پێوهندیهکانى له‌گه‌ڵ ئه‌و وه‌لاته باشتر کا.