ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا که‌سى دووهه‌مى القاعیدهى له عێراق کوشتووه
رۆژى چوارشه‌ممه ٢٤ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ـ ١٥ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا رایگه‌یاند: که‌سى دووهه‌مى رێکخراوى القاعیده له عێراق که خه‌ڵکى مه‌راکش بووه له شهر٠ێکدا له شارى موسڵ کوشتووه.
له ر٠اگهیێندراوى ئه‌و ئهرتهشهدا هاتووه که رێبه‌رێکى سه‌ره‌کى القاعیده له عێراق له‌گه‌ڵ به‌هێز بوونى بارى ئاسایش له‌لایه‌ن هێزه ئه‌مریکایی و عێراقیه‌کانه‌وه خه‌رێکى رێکخستن و بارهێنانى تاقمه شهر٠کهرهکان بووه.
ناوى ئه‌و رێبه‌ره‌ى القاعیده (ابو قشواره) یا (ابو سارا) راگه‌یێندراوه و به پێى ئه‌و ر٠اگهیێندراوه، ناوبراو له ئه‌فغانستان بارهێنراوه و بۆ رێکخستنى ئه‌ندامانى القاعیده هاتۆته عێراق.
ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا ده‌ڵێ: ئه‌بو سارا له مانگى ژۆئنى ساڵى ٢٠ ٠ ٧ وه‌ک یه‌کێک له رێبه‌ره پله به‌رزه‌کانى القاعیده له باکوورى عێراق ده‌ست به کار بووه و له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانى پله‌به‌رزى ئه‌و تاقمه له ئه‌فغانستان و پاکستان پێوه‌ندى بووه.