نه‌وه‌د رۆژ بی خه‌به‌رى له سه‌جاد ر٠ادمێهر و ر٠اگرتنى ناقانوونى ئه‌میر مهردانى له زیندان
رۆژى سێ شه‌ممه ٢٣ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧، ٩٠ رۆژ له گیرانى ناقانوونى موهه‌ندیس سه‌جاد ر٠ادمێهر ههڵسوور٠اوى نه‌ته‌وه خوازى ئازه‌ربایجانى له زیندانه‌کانى تهوریزدا تێ پهر٠ى.
هه‌واڵه‌کان باس له‌وه ده‌که‌ن که له هه‌ل و مه‌رجێکى باش دا نیه و به هۆى لێدان و شکهنجهوه، له‌شى به‌تایبه‌ت لووتى به هۆى ووشک بوونى خوێن گیراوه که چاره سه‌ر کردنى پێویستى به دوکتوورى باش هه‌یه. به‌لام تا ئێستا ده‌زگاى دادوه‌رى ـ ئاسایشى رژیم شوێنى ر٠اگرتن و تاوانى ناوبراویان ر٠انهگهیاندوه.
ناوبراو ئه‌ندامى پێشووى شۆراى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى کۆلیژى فه‌نى، ئه‌ندامى هه‌یئه‌تى چاودێرى بلاوکراوهکانى ئازه‌ربایجان، ئه‌ندامى شۆراى ناوه‌ندى ئه‌نجومه‌نى ئه‌ده‌بی سهههندى زانکۆى ته‌ورێز، به‌رێوه‌به‌ر و سه‌رنووسه‌رى چه‌ند بلاوکراوهى زانکۆ بووه. ناوبراو له نار٠هزایهتى به‌وه‌ى زانکۆ رێگه‌ى نه‌دا به رێ و ره‌سمى ته‌واو کردنى مهدرهکى کارناسى ئه‌رشه‌دى خۆى له مانگى گولان دا مانى له خواردن گرت.
هه‌روه‌ها ر٠ادمێهر حوکمى بێ به‌ش بوون له ترمێک خوێندن بێ به‌ش بوون له خزمه‌تگوزارى به سه‌ردا سه‌پاوه.
له‌لایێکى دیکه‌وه رۆژى سێ شه‌ممه ٢٣ى ر٠هزبهر، حوکمى دوو مانگ زیندانى ئه‌میر مهردانى ههڵسوور٠اوى خوێندکارى نه‌ته‌وه خوازى ته‌ورێز کۆتایی پێ هات. به پێی قانوون له‌گه‌ڵ ته‌واو بوونى حوکم تاوانبار به دانانى زه‌مانه‌ت ئازاد ده‌کرێ یا حوکمه‌که‌ى بۆ نوێ ده‌کرێته‌وه به‌لام تا ئێستا له‌لایه‌ن به‌رپرسانى دادوه‌رى رژیمه‌وه زه‌مانه‌ت بۆ ئه‌و ئازاد کردنى ناوبراو دانه‌نراوه و حوکمه‌که‌ى بۆ نوێ نه‌کراوه‌ته‌وه.
ئه‌میر مهردانى خوێندکارى تێرمی ئاخرى الکترۆنیک، رۆژى ٢٣ى گه‌لاوێژ گیرا و تا رۆژى ٧ى ر٠هزبهر و نار٠هزایهتى خوێندکارانى زانکۆى ته‌ورێز له زیندانى ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمدا بووه. ناوبراو ئێستا له به‌ندى نیزامیهکانى زیندانى ته‌ورێز دایه.
شایانى باسه ماشینى تایبه‌تى ماڵى مهردانى که ئه‌و رۆژه ئه‌میر مهردانى تێدا گیرا، تا ئێستا به ده‌ستوورى دادگاى ته‌ورێز ر٠اگیراوه و خانه‌واده‌ى مهردانى له ماوه‌ى گیرانى کور٠هکهیان ته‌نیا یه‌ک جار توانیویانه بیبینن.