ئه‌مریکا پێشوازى کرد له زیاد کردنى ئابڵوقه‌ى رژیمى ئێران له‌لایه‌ن ئوسترالیاوه
ئه‌مریکا پێشوازى کرد له هه‌نگاوه‌کانى ئوسترالیا بۆ ئابڵوقه‌ى زیاترى رژیمى ئێران. ئهستوارن لویی، ووته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌مریکا خوشحاڵه به‌و بر٠یارهى ئوسترالیا له باره‌ى ئابڵوقه‌ى زیاترى رژیمى ئێران و هیواى دهربر٠ى باقى وه‌لاتانى جیهان ئه‌و رێگه‌یه بگرنه به‌ر.
رۆژى چوار شه‌ممه ٢٤ى ر٠هزبهرى ١٣٨٧ ئوسترالیا ر٠ایگهیاند که بر٠یارنامهى شۆراى ئه‌منیه‌ت بۆ ئابڵوقه‌ى بیست که‌س و ١٨ شیرکه‌ت و ناوه‌ندى رژیمى ئێران که پێوه‌ندیان به گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی ئه‌و رژیمه‌وه هه‌یه، به‌رێوه ده‌با. بانکه‌کانى میللى و صادراتى رژیم له‌و ناوه‌ندانه‌ن که ئابڵوقه‌کان دیانگرێته‌وه.
ئوسترالیا هه‌روه‌ها ر٠ایگهیاند: چاوپۆشى کردوه له بر٠یارى شکات کردن له ئه‌حمه‌دى نژاد له دادگاى نێونه‌ته‌وه‌یی لاهه به‌بۆنه‌ى قسه‌ى هانده‌رانه دژ به ئیسرائیل، بۆ ئه‌وه‌ى نایهه‌وێ ببێته هۆى لادانى سه‌رنجى جیهانى له گه‌لاڵه ناوکه‌ییه‌کان.