خوێندکارانى بێ به‌ش له خوێندن پێکه‌وه له رێکخراوێکى گه‌وره‌دا
مه‌هدیه گوڵر٠وو، یه‌کێک له‌و خوێندکارانه‌یه که له خوێندن بێ به‌ش کراوه و له باره‌ى داواى خوێندکاران له یه‌که‌م دانیشتنى گشتى شۆراى دیفاع له مافى خوێندن ده‌ڵێ:
باسى بێ به‌ش کردن له خوێندن له رژیمى ئێران دا شتێکى تازه نیه و له کاتى ئینقلابی فه‌رهه‌نگى تا ئێستا به‌رده‌وامه به‌لام له‌م چه‌ند ساڵه‌ى دوایی دا بووه به باسى خوێندکاران.
ناوبراو هومێدى دهربر٠ى که یه‌کیه‌تى خوێندکارانى په‌رته‌وازه له سه‌رانسه‌رى ئێران بتوانێ وا له وه‌زاره‌تى علوم بکا بیرکاته‌وه و بزانێ خوێندکار ته‌نیا نیه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ى شۆراى دیفاع له مافى خوێندن، ئه‌و مافه‌ى به مه‌سه‌له‌یێکى قانوونى زانى و ته‌ئکیدى کرده‌وه که ده‌بێ خوێندکاران بێ به‌ش بوون له خوێندن به سزایێکى بچوک نه‌زانن، به‌ڵکوو ئه‌وه به مافێک بزانن که لێ یان گیراوه.