نار٠هزایهتى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی به گیرانى نگین شێخ لئیسلامى
زیندان و خه‌بات: به هۆى گیرانى نگین شێخ لئیسلامى، رۆژنامه نووس و ههڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه، رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی ر٠اگهیێندراوێکى ده‌رکرد.
له به‌شێک له‌و ر٠اگهیێندراوهدا هاتووه، نگین شێخ لئیسلامى ههڵسوور٠اوى مافى مرۆڤى کورد له ئێران له ماڵه‌که‌ى له تاران رێکه‌وتى ٤ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨ له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیرا. هه‌ر چه‌ند سه‌ره‌تا له شوێنى ناوبراو هیچ زانیارێک له ده‌ست دا نه‌بوو به‌لام له رۆژى ٩ى ئۆکتۆبر به نزیکانى ناوبراو ر٠اگهیێندرا که نگین له به‌ندى ٢٠ ٩ى ئه‌وین دایه.
ناوبراو دامه‌زرێنه‌رى ئه‌نجومه‌نى ژنانى ئازه‌رمێهرى کوردستانه. هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان هاوکارى کردوه.
رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له ر٠اگهیێندراوهکهیدا ده‌ڵێ نگین شێخ لیسلامى مانگێک پێش ئێستا نه‌شته‌رگه‌رى بۆ کرابوو و تا ئێستا چاک نه‌بۆوه و ناوبراو موشکلى هه‌ناسه کێشانى هه‌یه و پێویستى به چاودێرى دوکتور هه‌یه.
ناوبراو پێشتر له فوریه‌ى ٢٠ ٠ ١دا له کۆبوونه‌وه‌یێکدا که رێگه‌ى پێ درابوو له به‌رانبه‌ر ده‌فته‌رى رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کاندا له تاران گیرا و له دواى دوو مانگ زیندان ئازاد کرا. و هه‌روه‌ها له ژانویه ٢٠ ٠ ٢ گیرا و له دواى سێ مانگ زیندان ئازاد کرا.
ر٠اگهیێندراوى رێکخراوى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی بیری هێناوه‌ته‌وه که چه‌ندین که‌س له لایه‌نگرانى مافى مرۆڤى دیکه ئێستا له زیندانه‌کانى رژیمدان که له نێویاندا ده‌توانین ناوى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند، زێنه‌ب بایه‌زیدى، روناک سافرزاده و هانا عه‌بدى بهێنین.
ئه‌و ر٠اگهیێندراوهى لێبوردنى نێونه‌ته‌وه‌یی له کۆتایی دا ده‌ڵێ: ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤى کورد که پێک دێن له ههڵسوور٠اوانى مه‌ده‌نى و رۆژنامه‌نووسان به‌رده‌وام مه‌ترسیى شکه‌نجه و بێ عداڵه‌تیان له سه‌ره.