گیرانى عه‌شا مومنى له ههڵسوور٠اوانى که‌مپه‌ینى یه‌ک ملوێن ئیمزا
عه‌شا مومنى وێنه‌گر، خوێندکار، هه‌ڵسووراوى بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئه‌ندامى که‌مپه‌ینى کالیفرنیایه. ناوبراو رۆژى چوار شه‌ممه ٢٤ى ر٠هزبهر له رێگه‌ى موده‌رس له‌لایه‌ن هێزه‌کانى رژیمه‌وه گیراوه، گیرانى عه‌شا مومنى به بێ ئاگادارى و ناقانوونى بووه.
به ناوى پێشکه‌وتنى ماشین به شێوه‌ى ناقانوونى ر٠ایدهگرن و ده‌یگرن و ده‌یبه‌ن بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین.
پێش بردنى بۆ زیندانى ئه‌وین هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیم ده‌چنه ماڵى ناوبرا و ماڵه‌که‌ى ده‌پشکنن و کۆمپیوتر و هێندێ فیلمى تایبه‌تى ناوبراو له‌گه‌ڵى ده‌به‌ن بۆ زیندان.
خانه‌واده و هاورێکانى ناوبراو هه‌وڵى زۆریان دابوو بۆ به‌ده‌ست هێنانى زانیارى له شوێن و هۆى گیرانى به‌لام هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیم به‌ڵێنیان پێ دابوون که ئه‌گه‌ر بێ ده‌نگ بن عه‌شا ئازاد ده‌که‌ن.
له دواى پێنج رۆژ له گیرانى ناوبراو، رۆژى یه‌ک شه‌ممه ٢٨ى ر٠هزبهر باوک و دایکى بۆ به‌دواداچوونى کچه‌که‌یان سه‌ردانى دادگاى به ناو ئینقلابی رژیم ده‌که‌ن، پێ یان گووتراوه جارێکى دیکه نه‌چنه‌وه بۆ دادگا و تا کۆتایی لێکۆڵینه‌وه‌کان هیچ وه‌لامێکیان پێ نادرێته‌وه.
شایانى باسه، عه‌شا مومنى خوێندکارى کارناسى پله‌به‌رزى رشته‌ى پێوه‌ندى و هونه‌رى زانکۆى نورتریجى ویلایه‌تى کالیفرنیایه که دوو مانگ پێش ئێستا بۆ سه‌ردانى خانه‌واده و ئه‌نجامى کار و بارى خوێندنه‌که‌ى گه‌رابۆوه بۆ ئێران.
ههڵسوور٠اوانى بزووتنه‌وه‌ى ژنان له شێوه‌ى گرتن و هه‌ڵسووکه‌وت له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌ى مومنى نار٠هزایهتیان دهربر٠یوه.