دوکتور سه‌عید ماسورى ته‌بعید کرا بۆ زیندانى ره‌جایی شار
زیندانى سیاسى دوکتور سه‌عید ماسورى که حوکمى ئێعدامه‌که‌ى که‌م کرایه‌وه بۆ زیندانى هه‌تا هه‌تایی و ئێستا ٧ ساڵه له زینداندایه که رۆژى ٢٨ى ر٠هزبهر له به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وینه‌وه ته‌بعید کرا بۆ زیندانى ره‌جایی شار که تایبه‌ته به گیراوه مه‌ترسیداره‌کان.
ناوبراو زیاتر له چوار ساڵى له زیندانى تاکه‌که‌ى و به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین بردۆته سه‌ر. ته‌بعید کردنى زیندانیه سیاسیه‌کان بۆ زیندانه ترس هێنه‌ره‌کان و ر٠اگرتنیان له‌گه‌ڵ زیندانى مه‌ترسیداره‌کان شێوه‌یێکى باوه بۆ فشار خستنه سه‌ر زیندانیه‌کانه.
ئێستا له زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج زیاتر له ٦٠ زیندانى سیاسى هه‌ن. له دواى گۆر٠انى به‌رێوه‌به‌رى زیندانى ئه‌وین و هاتنه سه‌ر کارى که‌سێک به ناوى (بزرگ نیا) له به‌ندى ٣٥٠ ى ئه‌و زیندانه کارى نامرۆڤانه و ناقانوونى به‌رێوه ده‌چێ.