جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

بارهێنانى شیعه‌کان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌

بارهێنانى شیعه‌کان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌

نیۆیۆک تایمز ناوه‌رۆکى چه‌ند به‌ڵگه‌یێک بلاو ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن ناوه‌ندى خه‌بات دژ به‌ ترۆریسم (وست پوینت) کۆکراوه‌ته‌وه‌. ئه‌و به‌ڵگانه‌ له‌ ئاکامى لێپرسینه‌وه‌ له‌و عێراقیانه‌یه‌ که‌ له‌ ئوردوگاکانى رژیمى ئێران بۆ عه‌مه‌لیات له‌ عێراق بار هێنراون.

به‌رپرسانى ئه‌مریکا ده‌مێکه‌یه‌ رژیمى ئێران به‌وه‌ تاوانبار ده‌که‌ن تاقمه‌ چه‌کداره‌کان بارده‌هێنێ و چه‌کیان بۆ ده‌نێرێته‌ عێراق که‌ به‌و شێوه‌ کۆمه‌ک ده‌کا به‌ تێکدانى بارى ئه‌منى عێراق.
رۆژى یه‌ک شه‌ممه‌ ٢٨ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ١٩ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، نیۆیۆرک تایمز له‌ ماڵپه‌رى ئینتێرنێتى خۆیدا ر٠اپۆرتێکى له‌ سه‌ر خراپ کاریه‌کانى رژیم بلاو کرده‌وه‌، ئه‌و ر٠اپۆرته‌ به‌ پێى هێندێ به‌ڵگه‌نامه‌ى رێکخراوى ئه‌منیه‌تى ئه‌مریکا که‌ زیاتر له‌ ٨٠  لاپه‌ر٠ه‌یه‌، له‌و ر٠اپۆرته‌دا هاتووه‌ که‌ رژیمى ئێران هاوکارى تاقمه‌ چه‌کداره‌کانى شیعه‌ى عێراق ده‌کا و باریان ده‌هێنێ. ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ کۆکراوه‌ى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ چه‌ند گیراوێکى شیعه‌یه‌ که‌ له‌ ساڵه‌کانى ٢٠ ٠ ٧ و ٢٠ ٠ ٨ له‌ عێراق دا گیراون. ناوه‌ندى خه‌بات دژ به‌ ترۆریسم (وست پۆینت) ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌لایه‌، ئه‌و ناوه‌نده‌ رێکخراوێکى لێکۆڵینه‌وه‌ له‌ باره‌ى القاعیده‌ و عێراق و رژیمى ئێرانه‌.
ر٠اپۆرته‌که‌ى نیۆیرۆک تایمز به‌ باسێکى کورت، رۆژێک له‌ ژیانى ئه‌و تاقمه‌ له‌ شیعه‌کانى عێراق که‌ له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌ بار ده‌هێنرێن، ده‌ست پێ ده‌کا. ئه‌وان پێش تاریک و روون له‌ خه‌و هه‌ڵ ده‌ستن تا کاتى وه‌رزش و خواردنى به‌یانیانیان هه‌بێ. دواى ئه‌وه‌ له‌ کلاسى فێرکردنى کلاشینکۆف دا ئاماده‌ ده‌بن، و ٨ سه‌عاتى دوایی فیر ده‌کرێن که‌ چۆن بازوکا به‌ کار بێنن و چون له‌ قه‌راغى رێگاکاندا بۆمب دانێن. له‌و نێوه‌دا کاتێکى کورت داده‌نێن بۆ خواردنى نیوه‌رۆ و گوێ ده‌ده‌ن بو ده‌رسه‌ دینیه‌کان، شه‌ویش چاو له‌ تلویزیون ده‌که‌ن یا یارى پینگ پۆنگ ده‌که‌ن.
بارهێنانى نیزامى له‌ ئوردوگایێکى نزیک تاران ئه‌نجام ده‌درێ. ئه‌و تاقمه‌ له‌ شیعه‌کان که‌ له‌لایه‌ن ئه‌مریکاوه‌ گیراون له‌ لێکۆڵینه‌وه‌کاندا گووتوویانه‌ چه‌ند ساڵێکه‌ له‌و ئوردوگایه‌دا ئه‌ندامانى سوپاى قودس و حیزب ا...ى لوبنان شیعه‌ عێراقیه‌کان بار ده‌هێنن که‌ چۆن هێرش بکه‌نه‌ سه‌ر هێزه‌کانى ئه‌مریکا.
رژیمى ئێران خۆ ده‌بوێرێ له‌ شه‌ر٠ى راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا
ئه‌و به‌ڵگانه‌ى که‌ نیۆیۆرک تایمز پشتى پێ ده‌به‌ستێ بۆ یه‌که‌م جاره‌ وورده‌کارى تاقمێکى سازمان دراو شیى ده‌کاته‌وه‌ که‌ له‌لایه‌ن عێراقیه‌کانه‌وه‌ به‌ کار ده‌هێنرێ تا بچنه‌ ناو ئێرانه‌وه‌ و له‌ ژێر چاودێرى رژیمدا باربهێندرێن. ئه‌و به‌ڵگانه‌ ته‌ئیدى ئیدیعاکانى ئه‌مریکایه‌ سه‌باره‌ت به‌وه‌ى که‌ رژیمى ئێران خه‌ریکى زیاد کردنى ده‌سه‌لاتى خۆیه‌تى له‌ عێراق دا.
ئه‌و رۆژنامه‌ ده‌ڵێ: ئه‌گه‌ر چی ناکرێ به‌ دواى ته‌واوى ر٠اپۆرتى ئه‌و عێراقیانه‌دا بچین و راستى و ناراستى قسه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنین، به‌لام زۆربه‌ى قسه‌کانیان بۆ نمونه‌ له‌ باره‌ى بانده‌ نهێنیه‌کانى خانووه‌ ئه‌مینه‌کان له‌ عێراق و ئێران، باندێک که‌ بۆ هاتووچۆى ئه‌و دوو وه‌لاته‌ به‌ کار ده‌هێنرێن، له‌گه‌ڵ یه‌ک دێنه‌وه‌.
به‌ پێى ر٠اپۆرتى نیۆیۆرک تایمز ئه‌و به‌ڵگانه‌ شێوه‌ى به‌کار هێنانى رژیمى ئێران بۆ شیعه‌کانى عێراق نیشان ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى هیچ یه‌ک له‌ ئه‌ندامانى هێزى قودسى رژیم له‌ عێراق نه‌گیرێن. له‌ یه‌کێک له‌ ر٠اپۆرته‌ ئه‌منیه‌تیه‌کاندا هاتووه‌ که‌ زیندانیه‌ عێراقیه‌کان گووتوویانه‌ رژیمى ئێران نایهه‌وێ ر٠استه‌ و خۆ له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا شه‌ر٠ بکا چوونکه‌ ده‌ترسێ ئه‌مریکا ئه‌و رژیمه‌ بروخێنێ.
به‌رپرسانى ئاسایشى ئه‌مریکا ده‌ڵێن له‌وه‌ى که‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٦ چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانى سوپاى پاسداران له‌ به‌غدا گیران رژیمى ئێران شێوه‌ى کارى خۆى گۆریوه‌ و بر٠یارى داوه‌ له‌ شیعه‌کانى عێراق بۆ هاتنه‌ دیی ئامانجه‌کانى خۆى که‌ڵک وه‌رگرێ.
به‌رپرسانى نیزامى و ئه‌منیه‌تى ئه‌مریکا گووتوویانه‌ که‌ ئه‌گه‌ر چى تاقمه‌چه‌کداره‌کان له‌ ساڵى ٢٠ ٠ ٨دا هێرشه‌کانیان بۆ سه‌ر ئه‌مریکاییه‌کان که‌م بۆته‌وه‌ به‌لام هێندێ به‌ڵگه‌ هه‌ن ده‌رده‌خه‌ن که‌ تاقمى تایبه‌ت (ئه‌و تاقمه‌ى له‌ سه‌در جیا بوونه‌وه‌) خه‌ریکن بۆ عێراق ده‌گه‌رێنه‌وه‌ تا له‌ هه‌ڵبژاردنه‌کاندا کێشه‌ بنێنه‌وه‌.
فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ به‌غدا، ژنراڵ جفرى هاموند، گووتوویه‌تى: به‌شێک له‌ تاقمه‌ چه‌کداره‌کان له‌ چه‌ند حه‌وتووى ر٠ابردوودا گه‌راونه‌ته‌وه‌ بۆ پایته‌ختى عێراق.

16 سال و 1 ماه و 1 روز و 15 ساعت و 43 دقیقه پیش از این

بارهێنانى شیعه‌کان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌

بارهێنانى شیعه‌کان له‌لایه‌ن رژیمى ئێرانه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن