هێرشى ترۆریستى بو سه‌ر مه‌سیحیه‌کانى موسڵ به ئامانجى به‌رگرتن له رێکه‌وتنامه‌ى ئه‌منى
پارێزگاى موسڵ ،خاوه‌نى کو٠Žمه‌لێک له خه‌ڵکانى کورد ومه‌سیحی وموسولمانى شیعه وسونى وتورکمان وعه‌ره‌بیشى تێداده‌ژین.خه‌ڵکى ئه‌و پارێزگایه،ماوه‌ییکه که‌وتوونه‌ته به‌ر شاڵاوى کارى تروریستى و هه‌ره‌شه‌ى به‌رده‌وامیان لێ ده‌کرێ.
دریدکشمو له پارێزگاى موسڵ به ته‌له‌فزیونى ئه‌لعربیه‌ى گوت :له دواى ته‌قاندنه‌وه‌ى ژماره‌ییک له خانوبه‌ره و کوشتنى ١١که‌سى مه‌سیحى له ماوه‌ى١٠ روژى رابردوودا، نیزیک به هه‌زار خێزانى مه‌سیحى شاری موسڵیان چو٠Žڵ کردوه. به‌گوته‌ى کشموله ئه‌وه گه‌وره‌ترین کو٠Žر٠هوه که له‌م ماوه‌دا ئه‌نجام دراوه.پارێزگارى موسڵ به ئیشاره به قه‌واره‌ى کو٠Žمه‌ڵگاى ئه‌و پارێزگایه ده‌ڵێ:له دواى ساڵى ٢٠ ٠ ٤بۆ لێک هه‌ڵوه‌شانى کۆمه‌ڵگاى ئه‌و پارێزگایه کاری ئاڵوزى بشیوی ده‌ستى پێ‌کرد.جارێک هێرش ده‌کرێته سه‌ر کورده‌کان وجارێکیش شه‌به‌ک وهه‌روه‌هابۆ سه‌ر ئیزه‌دیه‌کانیش هێرش به‌رده‌وامه و ئێستا هێرشێکى توند بۆسه‌ر مه‌سیحیه‌کان ده‌ستی پێکردوه،له کاتێکدا ئه‌وانه دانیشتوى ئه‌سڵی و راسته‌قینه‌ى ئه‌م شاره‌ن ژماره‌ییک له‌وان ترور کراون.له دواى ئه‌وترورانه ترس ودڵه راوکێ باڵی به سه‌ردا کێشاون وناچاربه کوچ کردن بوون.باڵوێزخانه‌ى ئه‌مریکا له به‌غدا له راگه‌ییندراوێکدا هێرشی ئه‌م دواییانه‌ى بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌کان مه‌حکوم کرد.حکومه‌تى کوردستان وپارلمان ترورى مه‌سیحیه‌کانیان مه‌حکوم کرد وهه‌موو جۆره پاڵپشتێکیان به مه‌سیحیه‌کان راگه‌یاند.
ر٠وون و ئاشکرایه ئامانج له‌و کرده‌وانه شێواندنى بارى ئاسایش وبه‌رگرتن له رێکه‌وتنامه‌ى ئه‌منیه‌تى ئه‌مریکاو عێراقه .حکومه‌تى کوردستان و عێراق به‌ڵێنیان داوه گیانى مه‌سیحیه‌کان بپارێزن وهه‌وڵ بده‌ن بیانگهر٠ێننهوه سه‌ر ماڵ وحاڵی خویان،هێرش بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌کان دژکرده‌وه‌ى نێو نه‌ته‌وه‌یى به‌دواوه بووه .پاپ بندینک رێبه‌رى کاتولیکه‌کانى جیهان له‌گه‌ڵ مه‌حکوم کردنى ئه‌و ده‌ستدرێژیانه خوازیاری کوتایی هێنان به و توندوتیژیانه له دژی مه‌سیحیه‌کان بوو.
سازمانى کونفرانسی ئیسلامى که خاوه‌نى ٥٧ئه‌ندامه،هێرشی بۆ سه‌ر مه‌سیحیه‌کان مه‌حکوم کرد. هه‌روه‌ها ئێستفان دومیستورا نوێنه‌رى تایبه‌تى سازمانى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان له عێراق توندوتیژیه‌کانى له‌دژى مه‌سیحیه‌کان مه‌حکوم کرد و له‌وه‌ى که هێرشی تروریستى کراوه‌ته سه‌رمه‌سیحیه‌کان نیگه‌رانى دهربر٠ی.