دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ شه‌ش مانگدا ٢٥٠  هه‌زار کرێکار بێکار کراون

له‌ شه‌ش مانگدا ٢٥٠  هه‌زار کرێکار بێکار کراون

رۆژى یه‌کشه‌ممه‌ ٢٨ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ محه‌ممه‌دى جه‌هرومى وه‌زیرى کار و بارى کۆمه‌لایه‌تى رژیم رایگه‌یاند: زیاتر له‌ ٢٥٠  هه‌زار که‌س له‌ شه‌ش مانگى یه‌که‌مى ساڵدا بێکار بوون و رێژه‌ى بێکار به‌رده‌وام زیاد ده‌کا.

ناوبراو له‌ ووتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌رى کار، ئیلنا، له‌گه‌ڵ ته‌کیدى ئه‌وه‌ى که‌ رێژه‌ى بێکارى له‌و ساڵدا یه‌ک ره‌قه‌مى ده‌بێ و زیادى کرد که‌ که‌ به‌ هۆى زیاد بوونى بێکارى هاتنى هێزى نوێى بۆ بازار، رێژه‌ى بێکارى به‌رده‌وام له‌ زیاد بووندا ده‌بێ.
عه‌لى دێهقان نیا نوێنه‌رى کرێکاران له‌ (سازمان تأمین اجتماعى) رێکخراوى دڵنیایی کۆمه‌لایه‌تى، له‌ باره‌ى خشته‌ى بێکارى له‌ ئێران به‌ رادیۆ فه‌رداى گووتووه‌: که‌ خشته‌یێکى دیار له‌و باره‌وه‌ نیه‌.
ناوبراو زیادى کرد، به‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ له‌ نێوان ٦٥ تا ٧٠  له‌ سه‌دى کرێکارى کارخانه‌کان به‌ شێوه‌ى قه‌راردادى دامه‌زراون، دیار نیه‌ که‌ له‌ دواى ته‌واو بوونى په‌یمانه‌کانیان، په‌یمانى نوێ ئیمزا ده‌که‌ن یا نه‌. ئه‌و ده‌سته‌یه‌ له‌ کرێکاره‌کان که‌ ناتوانن په‌یمانى نوێى له‌گه‌ڵ خاوه‌ن کار ئیمزا بکه‌نه‌وه‌، ده‌چنه‌ ریزى بێکاره‌کانى وه‌لات که‌ به‌و پێ یه‌ روونه‌ له‌ ٦ مانگى سه‌ره‌تاى ساڵ زیاتر له‌ ٢٥٠  هه‌زار که‌س بێکار کراون.

16 سال و 1 ماه و 3 روز و 11 ساعت و 42 دقیقه پیش از این

له‌ شه‌ش مانگدا ٢٥٠  هه‌زار کرێکار بێکار کراون

له‌ شه‌ش مانگدا ٢٥٠  هه‌زار کرێکار بێکار کراون


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن