جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نامه‌ى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له‌ زیندانى ئه‌وینه‌وه‌

نامه‌ى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له‌ زیندانى ئه‌وینه‌وه‌

محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند هه‌ڵسوور٠اوى مافى مرۆڤ و سه‌رۆکى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستانى ئێران، نزیک به‌ ١٨ مانگه‌ له‌ زینداندایه‌.

ئه‌و زیندانیه‌ کورده‌ له‌ نامه‌یێکدا له‌ زیندانى ئه‌وین بۆ کۆمه‌ڵى مافى مرۆڤ، باس له‌ تاوانه‌کانى خۆى ده‌کا و ده‌نووسێ: حوکمى من که‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تى ئیتلاعاتى رژیمى ئێرانه‌وه‌ ده‌رچووه‌ و له‌لایه‌ن ده‌زگایێک به‌ ناوى دادگاى ئینقلاب ئیمزا کراوه‌، ١٠  ساڵ زیندان بۆ پێک هێنانى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستانه‌، ساڵێک به‌ هۆى پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیمه‌ له‌ رێگه‌ى ووتووێژ له‌گه‌ڵ ر٠اگه‌یێنه‌ خارجیه‌کانه‌وه‌، و له‌ حوکمێکى دیکه‌دا شه‌ش مانگ زیندان بۆ هاندانى ر٠اى گشتى، که‌ به‌ کۆ ده‌کاته‌ ١١ ساڵ و نیو، به‌لام به‌راستى من هیچ تاوانێکم نه‌کردوه‌ و ته‌نیا هه‌ڵسوور٠انى من له‌ چوارچێوه‌ى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستاندا بووه‌.
په‌ریناز حسه‌ینى هاوسه‌رى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند ده‌ڵێ: تاوانبار کردنى هاوسه‌ره‌که‌ى بێ بنه‌ما و ناقانوونیه‌.

16 سال و 1 ماه و 14 ساعت و 16 دقیقه پیش از این

نامه‌ى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له‌ زیندانى ئه‌وینه‌وه‌

نامه‌ى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند له‌ زیندانى ئه‌وینه‌وه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن