جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌یهه‌وێ له‌ رێکه‌وتن نامه‌ ئه‌منیه‌تیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گۆران بکرێ

ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌یهه‌وێ له‌ رێکه‌وتن نامه‌ ئه‌منیه‌تیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گۆران بکرێ

رۆژى سێ شه‌ممه‌ ٣٠ ى ر٠ه‌زبه‌رى ١٣٨٧ـ ٢١ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، کابینه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق داواى گۆرانى له‌ رێکه‌وتن نامه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا کرد و پارڵمانتاره‌ شیعه‌کان ده‌ڵێن پارڵمانى ئه‌و وه‌لاته‌، رێکه‌وتن نامه‌ى نێوان ئه‌مریکا و عێراق په‌سه‌ند ناکا.

به‌ پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس، دانیشتنى شه‌ش سه‌عاتى ئه‌ندامانى کابینه‌ى عێراق له‌ کاتێکدا به‌رێوه‌ ده‌چوو که‌ شک و گومانه‌کان له‌ باره‌ى په‌سه‌ند کردنى ئه‌و رێکه‌وتن نامه‌یه‌ له‌ دواى هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا له‌ مانگى نوامبردا زیاتر ده‌بێ.
پار٠ڵمانى عێراق ده‌بوو تا پێش کۆتایی هاتنى ماوه‌ى بر٠یارنامه‌ى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان له‌ باره‌ى بوونى هێزه‌ فره‌ ر٠ه‌گه‌زه‌کان به‌ رێبه‌رى ئه‌مریکا له‌ عێراق، له‌ ٣١ دسامبرى ساڵى ٢٠ ٠ ٨، رێکه‌وتن نامه‌که‌ په‌سه‌ند بکا. به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ بنه‌مایێکى قانوونى بۆ مانه‌وه‌ى هێزه‌کانى ئه‌مریکا له‌ عێراق دا نامێنێ.
عه‌لى ده‌باغ ووته‌بێژى ده‌وڵه‌تى عێراق، له‌و باروه‌ گووتى: نورى مالکى سه‌رۆک وه‌زیر و ئه‌ندامانى ده‌وڵه‌ت دواى چه‌ند مانگ لێکۆڵینه‌وه‌ له‌و رێکه‌وتن نامه‌، گۆر٠انى پێویستیان بۆ قه‌بووڵ کردنى ئه‌و رێکه‌وتن نامه‌ وه‌ک ده‌ست که‌وتێکى نه‌ته‌وه‌یی خسته‌ روو.

16 سال و 30 روز و 17 ساعت و 18 دقیقه پیش از این

ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌یهه‌وێ له‌ رێکه‌وتن نامه‌ ئه‌منیه‌تیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گۆران بکرێ

ده‌وڵه‌تى عێراق ده‌یهه‌وێ له‌ رێکه‌وتن نامه‌ ئه‌منیه‌تیه‌که‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا گۆران بکرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن