جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

٢٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ده‌رونناسى هه‌یه‌

٢٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ده‌رونناسى هه‌یه‌

سه‌رۆکى ئه‌نجومه‌نى ده‌رونناسانى ئێران، هه‌ل و مه‌رجى کۆمه‌ڵگا له‌ باره‌ى ته‌ندروستى ره‌وانى (بهداشت روان شناسى) به‌ خراب زانى.

دوکتور ئه‌حمه‌د جه‌لیلى ئیشاره‌ى به‌ هه‌ل و مه‌رجى جۆراوجۆرى وه‌لاتان کرد له‌ باره‌ى ته‌ندروستى ره‌وانه‌وه‌ و به‌ هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارسى گووت: به‌ شێوه‌ى مام ناوه‌ندى نزیک به‌ ٢٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ده‌رونناسى هه‌یه‌.
ناوبراو ته‌کیدى کرده‌وه‌ که‌ له‌ ئێران دا لێکۆڵینه‌وه‌ى زۆر له‌ بارى ته‌ندروستى ره‌وانى ئه‌نجام نه‌دراوه‌ و زیادى کرد: ئه‌وه‌ى بلاو ده‌کرێته‌وه‌ لێکۆڵینه‌وه‌یێکى پرت و بلاوه‌ که‌ له‌ سالانى ر٠ابردوودا ئه‌نجام دراون و هه‌ر به‌و پێ یه‌ ناتوانرێ ئه‌ندازه‌یێکى راست له‌ هه‌ل و مه‌رجى ئێستاى ته‌ندروستى ره‌وانى له‌ کۆمه‌ڵگا بلاو بکرێته‌وه‌.
جه‌لیلى هه‌روه‌ها له‌ هه‌لاوسان، پیسى هه‌وا، که‌مى ته‌ختى نه‌خۆشخانه‌، ئیمکاناتى ده‌رمانى، راست نه‌بوونى زانستى پزیشکى و هه‌ل و مه‌رجى ئابوورى خه‌ڵک ئه‌و هۆیانه‌ن که‌ شوێنه‌واریان هه‌یه‌ له‌ سه‌ر ته‌ندرووستى ره‌وانى له‌ کۆمه‌ڵکا، و ووتى: له‌ وه‌ها هه‌ل و مه‌رجێکدا ده‌بێ بگووترێ که‌ کۆمه‌ڵگا له‌ هه‌ل و مه‌رجێکى ته‌ندروستى ره‌وانیدا نیه‌.
ناوبراو گووتى: دیارى نه‌کردنى بوجه‌یێک بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌ و هه‌روه‌ها گۆر٠ینى په‌یتا په‌یتاى به‌رپرسان بوونه‌ته‌ هۆى ئه‌وه‌ى که‌ کارى ئه‌و ئه‌نجومه‌نه‌ تووشى موشکل بێ.

16 سال و 30 روز و 10 ساعت و 3 دقیقه پیش از این

٢٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ده‌رونناسى هه‌یه‌

٢٠  له‌ سه‌دى خه‌ڵکى ئێران پێویستیان به‌ خزمه‌تگوزارى ده‌رونناسى هه‌یه‌


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن