ئه‌گه‌ر ئوباما سه‌رکه‌وێ وێ ده‌چێ روسیه هێرش بکاته سه‌ر ئۆکراین
سارا پیلین جێگرى جان مه‌ک کین پاڵیوراوى کۆماریخوازه‌کان بۆ هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له باره‌ى هێرشى روسیه بۆ سه‌ر ئوکراین ووریایی دا.
به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌رى ریانووستى له واشینگتۆن، پیلین له کۆبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کان له ر٠نو له ویلایه‌تى نوادا گووتى: کاتێ ئه‌رته‌شى روسیه هێرشى کرده سه‌ر گورجستان، سه‌ناتۆر ئوباما هیچ غیره‌تێکى له خۆ نیشان نه‌دا و ئه‌و شێوه کاردانه‌وه‌یه پۆتینى هانداوه بۆ هێرشێکى دیکه و ئه‌وجار نۆبه‌ى ئۆکراینه.
ئیشاره‌ى پیلین به قسه‌کانى رۆژى سه‌ناتۆر جو بایدن ره‌قیبه دیموکراته‌که‌ى بوو که له کۆبوونه‌وه‌ى لایه‌نگرانى پاڵێوراوى حیزبی دیموکرات پێشبینى کردبوو دژمنانى ئوباما به‌تایبه‌ت روسیه قه‌یرانێکى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ تاقی کردنه‌وه‌ى ناوبراو وه‌رێ ده‌خه‌ن.
بایدن له قسه‌کانى دا که له ناوه‌ندى هه‌ڵبژاردنه‌کانى کۆماریخوازه‌کاندا بلاو ده‌کرایه‌وه، گووتوویه‌تى: شه‌ش مانگ له دواى سه‌رکه‌وتنى ئوباما، جیهان ناوبراو هه‌ڵده‌سه‌نگێنێ. ئه‌و هه‌ڵسه‌نگاندنه قه‌یرانێکى نێونه‌ته‌وه‌یی بۆ ده‌رخستنى غیره‌تى و تواناى ئوباما ده‌بێ.
به پێى گووته‌ى بایده‌ن ئه‌و قه‌یرانه له رۆژهه‌لاتى ناوهر٠است یا روسیه رووده‌دا.
سارا پیلین ئه‌و قسانه‌ى به شانۆى قه‌یران له کاتى سه‌رکه‌وتنى دیموکرته‌کان ناوهێنا و گووتى: هۆى سه‌رهه‌ڵدانى ئه‌و قه‌یرانانه سیاسیه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئوبامایه، که به‌ڵێنى داوه له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى رژیمى ئێران راسته‌وخۆ ووتووێژ بکا و به بێ وه‌ستان هێزه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق بێنێته ده‌ر.