٩ ساڵ زیندان بۆ دوو خوێندکارى زانکۆى ئیسفه‌هان
به پێى هه‌واڵ جه‌ماڵ ره‌حمانى خوێندکارى رشتهى پیشه‌سازى زانکۆى ئیسفه‌هان له‌گه‌ڵ خوێندکارێکى دیکه به ناوى ر٠اشد عه‌بدولایی خوێندکارى زانستى ساسیى زانکۆى ئیسفه‌هان،
له شارى ئیسفه‌هان رێکه‌وتى ٢٣ى جۆزه‌ردانى ١٣٨٧، له‌لایه‌ن هێزه سه‌رکوتگه‌ره‌کانى رژیمى ئێرانه‌وه گیران، سه‌ره‌تا گوازرانه‌وه بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعاتى شارى کرماشان و دوایش بۆ ئیتلاعاتى شارى سنه.
ئه‌و دوو خوێندکارى له چه‌ند رۆژى ر٠ابردوودا له‌لایه‌ن لقى یه‌کى دادگاى رژیم له شارى سنه، به تاوانى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ یه‌کێک له هێزه سیاسیه‌کانى کوردستان تاوانبار کراون و حوکمى ٦ ساڵ زیندان له‌گه‌ڵ ته‌بعید بۆ زیندانى ئیزه بۆ جه‌ماڵ ر٠هحمانى و حوکمى ٣ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانى (مسجد سلیمان) بۆ ر٠اشد عه‌بدولایی ده‌رچووه.
ئه‌و خوێندکاره کوردانه بێ به‌شن له پارێزه‌ر و هه‌روه‌ها گووتوویانه له زینداندا هه‌ڵسووکه‌وتى خراپیان له‌گه‌ڵ کردوون و له بارى رۆحیه‌وه فشاریان خراوه‌ته سه‌ر