رایس ده‌ڵێ: عێراق بۆ دیفاع له قازانجه‌کانى خۆى پێویستى به رژیمى ئێران نیه
کاندولیزا رایس وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا له کاردانه‌وه به قسه‌ى به‌رپرسانى رژیمى ئێران له دژایه‌تى کردن له‌گه‌ڵ رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى به‌غداـ واشینگتۆن، گووتى: عێراق بۆ دیفاع له قازانجه‌کانى خۆى پێویستى به هاوکارى رژیمى ئێران نیه.
پاسدار مه‌حموود ئه‌حمه‌دى نژاد سه‌رۆک کۆمارى رژیمى ئێران رۆژى پێنج شه‌ممه ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧، له چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ مه‌سعود بارزانى سه‌رۆکى هه‌رێمى کوردستان له باره‌ى ئامانجه‌کانى ئه‌مریکا له عێراق گووتى: ئامانجیان ئه‌وه‌یه که رێگه بگرن له پێکهاتنى عێراقێکى به‌هێز و گه‌وره تا بتوانن به‌رده‌وام بن له سه‌ر تالان و برۆ.
پاسدار ئه‌حمه‌دى نژاد هه‌روه‌ها گوتى: ئه‌مریکاییه‌کان پێ به‌ند نین به هیچ رێکه‌وتنێک و ئه‌گه‌ر له مه‌سله‌حه‌تیان دابێ هاوپه‌یمانه نزیکه‌کانیشیان ده‌که‌نه قوربانى.
رایس له وه‌لامى پرسیارى هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت کاردانه‌وه‌ى به‌رپرسانى رژیمى ئێران له باره‌ى رێکه‌وتن نامه‌ى ئه‌منیه‌تى، گووتى: من پێم وایه عێراقیه‌کان به‌بێ رژیمى ئێران ده‌توانن دیفاع له قازانجه‌کانى خۆیان بکه‌ن.