ئه‌مریکا ئابڵوقه‌ى خسته سه‌ر بانکى توسعهى صادراتى رژیمى ئێران
رۆژى چوار شه‌ممه ١ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧ ـ ٢٢ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، وه‌زاره‌تى خه‌زێنه‌دارى ئه‌مریکا رایگه‌یاند ئابڵوقه‌ى خستۆته سه‌ر بانکى په‌ره‌پێدانى هه‌نارده (توسعه صادرات)ى رژیمى ئێران، به هۆى خزمه‌تگوزارى بانکى بۆ گه‌لاڵه ناوکهییهکانى رژیمى ئێران.
به‌و پێ یه حیسابه بانکی و داراییه‌کانى بانکى په‌ره‌پێدانى هه‌نارده‌ى رژیم له ئه‌مریکا ده‌ستى به سه‌ردا ده‌گیرێ و شیرکه‌ت و هاووهلاتیانى ئه‌مریکا ئیجازه‌یان نیه له‌گه‌ڵ ئه‌و بانکه‌دا پێوه‌ندى ئابوورى و بانکیان هه‌بێ.
شایانى باسه که پێشتریش بانکه‌کانى سادرات و مییلى رژیم به هۆى پێوه‌ندى به ههڵسوور٠انه ناوکهییهکانى رژیمه‌وه ئابڵوقه‌یان خرابووه سه‌ر له‌لایه‌ن ئه‌مریکا و رێکخراوى نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کانه‌وه.