جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

شاندێکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى کرد

شاندێکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى کرد

رۆژى پێنج شه‌ممه‌ ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٨٧ـ ٢٣ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، سه‌عات ٥/١١ که‌سایه‌تى ناسراوى نیشتمان په‌روه‌رى کوردستان جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حسینى به‌ یاوه‌رى چه‌ند که‌س له‌ ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى ح٠یزبى د٠یموکراتى کوردستانی کرد.

جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حسینى که‌ به‌رێزان، محه‌ممه‌دى لاجانى و سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و عه‌لى به‌هرامى و به‌ختیار عه‌زیزى ر٠اوێژکارانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى، یاوه‌رى بوون، له‌لایه‌ن به‌رێز کاک جه‌لیل گادانى تێکۆشه‌رى دێرینى حیزبی دیموکراتى کوردستان و کاک حه‌سه‌ن ره‌ستگار، کاک که‌ماڵ که‌ریمى، کاک حه‌سه‌ن قادرزاده‌ و کاک قادر وریا ئه‌ندامانى ده‌فته‌رى سیاسى و کاک عومه‌ر باڵه‌کى ئه‌ندامى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و هه‌روه‌ها کاک فه‌تاحى کاویان و مامۆستا مه‌لا محه‌ممه‌دى عوسمانى و کاک حه‌سه‌ن ره‌حیمى پێشوازیان لێ کرا.
له‌و دانیشتنه‌دا که‌ تا سه‌عات ٤ى ئێواره‌ى خایاند، پرسه‌ گرینگه‌کانى ئه‌مرۆى کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌ باسى لێوه‌کرا و به‌ربه‌سته‌کانى به‌رده‌م گه‌شه‌ى بزوتنه‌وه‌ى ماف خوازانه‌ له‌ ئێران شرۆڤه‌ کران.
جێگاى باسه‌ هه‌ردوو لایه‌ن له‌ سه‌ر دۆستایه‌تى و په‌ره‌پێدانى پێوه‌ندیه‌کان پێ داگریان کرده‌وه‌.
ده‌بیرخانه‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧



16 سال و 28 روز و 12 ساعت و 48 دقیقه پیش از این

شاندێکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى کرد

شاندێکى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى کرد


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن