به‌سیجیه‌کان پر٠ن له وزه‌ى ناوکه‌یی
هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس بلاوى کرده‌وه که جێگرى فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى به‌سیج گووتى: به‌سیجیه‌کانى ئێمه پر٠ن له وزه‌ى ناوکه‌یی که ئه‌گه‌ر بته‌قێنه‌وه به‌رگریێکى باش له به‌رانبه‌ر داگیرکه‌ران نیشان ده‌ده‌ن.
سه‌رۆکى ناوه‌ندى به‌سیجیه‌کانى هه‌مدان گه‌مارۆ و ئابڵوقه ئابووریه‌کانى به پووچه‌ڵ ناو برد و گووتى: گه‌مارۆ و ئابڵوقه‌کان له دواى گرتنى هێلانه‌ى جاسوسى له سه‌ره‌تاى ئینقلابه‌وه ده‌ستى پێ کرد به‌و حاڵه‌ش ئیمام ئه‌و ئابڵوقانه‌ى به نیعمه‌تى خودا دانا.
ناوبراو گووتى ئێستا هێزه‌کانمان له بارى نیزامیه‌وه نه‌ک هه‌رخۆیان ته‌یار کردوه، به‌ڵکوو چه‌ک و چۆڵ ده‌نێرن بۆ هێزه ئازادی به‌خشه‌کانى ( تاقمه ترۆریستیه‌کان) ناوچه‌که.