ر٠اپۆرتێک له هه‌ل و مه‌رجى میساق یه‌زدان نژاد له دواى ١٣ مانگ چاره نووسى نادیار
میساق یه‌زدان نژاد خوێندکارى زیندانى به تاوانى به‌شدارى کردن له رێ و ره‌سمى رێزگرتن له کۆمه‌ڵ کوژى زیندانیه سیاسیه‌کان له قه‌برستانى خاوه‌ران،
رێکه‌وتى ١٩ى خه‌رمانانى ساڵى ١٣٨٦ گیرا و دوایی گوازرایه‌وه بۆ به‌ندى ٢٠ ٩ى زیندانى ئه‌وین.
ناوبراو گووتوویه‌تى له کاتى گیرانه‌که‌یدا زۆر جار به‌ره‌ورووى ئازار و لێدان و فشارى ره‌وانى بۆته‌وه، به‌تایبه‌ت به هۆى ئه‌وه‌ى پێشتر حوکمى ٥ ساڵ زیندان هه‌ڵپه‌سێراوى هه‌بووه و به هۆى ههڵسوور٠انیهوه ساڵى ١٣٨٤ ٤٠ رۆژ گیراوه و ههر٠هشهى لێکراوه که حوکمه هه‌ڵپه‌سێراوه‌که‌ى به‌رێوه ده‌به‌ن.
شایانى باسه ناوبراو له ساڵى ١٣٨٢وه به هۆى نه‌خۆشى رۆحیه‌وه له ژێر چاودێرى دوکتوردایه و به ئیجازه‌ى دوکتور مه‌جبور کراوه ده‌رمانى (لیتۆم) به کار بێنێ و پێویستى به چاودێرى تایبه‌ت هه‌یه.
ناوبراو ئێستا له به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وین دایه، ئه‌و زیندانیه سیاسیه له‌گه‌ڵ هه‌ڵ و مه‌رجى خراپى به‌رده‌وام له‌لایه‌ن که‌سێک به ناوى (بزرگ نیا) به‌رپرسى به‌ندى ٣٥٠ شکه‌نجه و ههر٠هشهى لێکراوه و ته‌بعید کراوه بۆ زیندانى دیکه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى چه‌ند جار بۆ دادگاى رژیم بانگ کراوه به‌لام تا ئێستا دادگایی نه‌کراوه و یه‌زدان نژاد له دواى ١٣ مانگ زیندان چاره‌نوسى دیار نیه.