ئابڵوقه‌ى نوێى ئه‌مریکا دژ به سوپاى پاسدارانى رژیم
رۆژى پێنج شه‌ممه ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ـ ٢٣ى ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨، به تاوانى موعامه‌له‌ى ناقانوونى که‌ره‌سه‌ى چه‌ک و چۆڵى موشه‌کى و کۆمه‌ڵ کوژى،
ئابڵوقه‌ى نوێى خسته سه‌ر سوپاى پاسدارانى رژیمى ئێران. به پێى ر٠اپۆرتى هه‌واڵده‌ریه‌کان، ئه‌مریکا له ساڵى ر٠ابردووى زایینى دا، ئابڵوقه‌گه‌لێکى خسته‌بووه سه‌ر سوپاى پاسدارانى رژیم، به‌لام ئه‌و هه‌نگاوه نوێیه‌ى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا، ته‌واوى پێکهاته‌ى سوپاى پاسداران له‌گه‌ڵ ١٢ شیرکه‌تى تایبه‌تى و نیزامى له وه‌لاته‌کانى چین، کوره‌ى باشوور، کوره‌ى باکوور، سوریه، روسیه، سودان و ئیماراتى یه‌کگرتووى عه‌ره‌بى، ده‌گرێته‌وه.
ئه‌و ئابڵۆقانه بۆ دوو ساڵ کارى پێ ده‌کرێ. به پێى ئه‌و ئابڵوقانه هه‌ر جۆره هاوکارى و موعامه‌له و رێکه‌وتنى فرۆشتنى چه‌کى ئه‌مریکایی به‌و شیرکه‌تانه قه‌ده‌غه کراوه.
دیار نیه ئه‌مریکا تا چه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و شیرکه‌تانه پێوه‌ندى تیجارى هه‌بووه. سوپاى پاسدارانى رژیمى ئێران ده‌ستى گرتووه به سه‌ر به‌شێکى زۆر له ئابوورى ئێران و له ئێستادا چه‌ندین شیرکه‌تى جۆراوجۆرى نیزامى و ئابوورى وه‌ک نه‌وت، ده‌رمانسازى، پێوه‌ندى، دروست کردنى به‌نداو و رێگه‌وبان، توانیویانه ده‌ست بگرن به سه‌ر پێکهاته‌ى سیاسى رژیم و به تایبه‌ت له‌م دوو ساڵه‌ى دواییدا چه‌ندین ملیارد دولاریان له رێکه‌ى رێکه‌وتنى تیجاریه‌وه به ده‌ست هێناوه.
به‌رپرسانى ئه‌مریکا ساڵى ر٠ابردووى زایینى دواى دانانى ئابڵوقه له سه‌ر سوپاى پاسدارانى رژیم گووتوویانه ئه‌و هه‌نگاوه ئه‌و توانایه ده‌دا به ئه‌مریکا تا به‌شێکى گه‌وره له هێزى نیزامى رژیمى ئێران و هه‌ر که‌سێ له ناو خۆ و ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و رژیمه که موعامه‌له‌ى له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن، ته‌ریک بخاته‌وه.
به پێى ووته‌ى ئه‌و به‌رپرسانه ئه‌و ئابڵوقانه شوێنه‌واریان داناوه له سه‌ر موعامله‌ى چه‌ندین شیرکه‌تى خارجى له‌گه‌ڵ رژیم، و ئه‌گه‌ر خۆیان دوور نه‌گرن له‌گه‌ڵ ئابڵوقه‌کانى ئه‌مریکا به‌ره‌و روو ده‌بن. هه‌ر له‌و باره‌دا له مانگى خه‌رمانانى ئه‌و ساڵ به‌رپرسانى فیدراڵى ئه‌مریکا به ده‌رکردنى داوانامه‌یێک، ١٦ که‌س و شیرکه‌تى خارجیى به ناردنى که‌ره‌سه‌ى هه‌ستیار به شێوه‌ى ناقانوونى بۆ رژیم، تاوانبار کرد و بر٠یارى لێپێچینه‌وه بۆیان ده‌رکرد.