دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

له‌ زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانى کورد ده‌کرێ

له‌ زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانى کورد ده‌کرێ

به‌ پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو له‌ زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌جه‌وه‌، زیندانیانى سیاسى کورد به‌ به‌رده‌وامى له‌لایه‌ن هێندێ له‌ زیندانیه‌ خرابکاره‌کانه‌وه‌ ئازار ده‌درێن و هه‌ر٠ه‌شه‌یان لێ ده‌کرێ

و به‌رپرسانى زیندان له‌ به‌رانبه‌ر ئه‌و کرده‌وانه‌دا به‌ ته‌واوى بێ هه‌ڵوێستن.
ئه‌و زیندانیانه‌ له‌ پێوه‌ندیێکى ته‌له‌فونى دا له‌گه‌ڵ خانه‌واده‌کانیان گووتوویانه‌ که‌ له‌لایه‌ن ژماره‌یێک له‌ زیندانیه‌ قاتل و قاچاخچیه‌کانى مه‌وادى موخه‌دیره‌وه‌ هه‌ر٠ه‌شه‌یان له‌ سه‌ره‌ و گووتوویانه‌ ماوه‌ى ٤ رۆژه‌ که‌ به‌ قه‌مه‌ و له‌ته‌ شیشه‌ هه‌ر٠ه‌شه‌ى کوشتنیان لێ ده‌کرێ.
به‌ پێى هه‌واڵ تا ئێستا چه‌ند جار ویستوویانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى زیندان له‌ باره‌ى ئه‌و هه‌ر٠ه‌شانه‌ ووتووێژ بکه‌ن به‌لام تا ئێستا هیچ یه‌ک له‌ به‌رپرسانى زیندان ئاماده‌ى چاوپێکه‌وتن نه‌بوون له‌گه‌ڵیان و هه‌روا له‌ مه‌ترسیدان.
زیندانیانى سیاسى زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج رایانگه‌یاندوه‌ که‌ ئه‌و هه‌ر٠ه‌شانه‌ له‌لایه‌ن ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانه‌وه‌ دار٠ێژراوه‌ و داوایان له‌ ته‌واوى ناوه‌نده‌کانى لایه‌نگرى مافى مرۆڤ کردوه‌ که‌ سه‌باره‌ت به‌و کرده‌وه‌ نامرۆڤانه‌ى ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى رژیمه‌وه‌ بێ ده‌ربه‌ست نه‌بن و لێپرسراوه‌تى هه‌رجۆره‌ موشکیلات و هه‌ر٠ه‌شه‌یێک له‌وان ده‌بینن.
ناوى ژماره‌یێک له‌و زیندانیانه‌ بریتیه‌ له‌:
ئیسماعیل قوردویی میلان کور٠ى تاج الدین له‌ دایکبووى شاۆرى خۆى/ ٥ ساڵ زیندان
ناسر یوسفى کور٠ى سه‌ید عه‌لى له‌ دایکبووى مه‌ریوان / ٨ ساڵ زیندان
که‌ریم قادرى کور٠ى محه‌ممه‌د له‌ دایکبووى پیرانشار/ ٤٣ مانگ زیندان
کاوه‌ مه‌جیدى فه‌ر کور٠ى ئیسماعیل /٣٠  مانگ زیندان
ئه‌و زیندانیانه‌ به‌ گشتى به‌ تاوانى هاوکارى له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی کوردستانى حوکم دراون. هه‌روه‌ها ئه‌و که‌سانه‌ له‌ نامه‌یێکدا که‌ به‌م دواییانه‌ بلاویان کرده‌وه‌ له‌ سه‌ر هه‌ل و مه‌رجى خۆیان ووریاییان داوه‌ و داوایان کردبوو که‌ پێ یان ر٠ابگه‌ن.

16 سال و 29 روز و 8 ساعت و 59 دقیقه پیش از این

له‌ زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانى کورد ده‌کرێ

له‌ زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج هه‌ر٠ه‌شه‌ له‌ زیندانیه‌ سیاسیه‌کانى کورد ده‌کرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن