جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

سه‌ردانى شاندێکى به‌رزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران

  سه‌ردانى شاندێکى به‌رزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران

رۆژى ٥ شه‌ممه‌ ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ به‌رانبه‌ر به‌ ٢٣ ئۆکتۆبرى ٢٠ ٠ ٨ى زایینى به‌رێز و تێکۆشه‌ر جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدینى حسه‌ینى که‌سایه‌تى ئایینى و سیاسى ناودارى کورد

به‌ یاوه‌رى به‌رێزان کاک سه‌ید کامیل نوورانى فه‌رد و کاک محه‌ممه‌د لاجانى ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى و به‌رێزان کاک عه‌لى به‌هرامى و کاک به‌ختیار عه‌زیزى ر٠اوێژکارانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران سه‌ردانى ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێرانیان کرد.
به‌رێز و تێکۆشه‌ر جه‌نابی مامۆستا جه‌لال الدین حسه‌ینى و شاندى یاوه‌رى له‌لایه‌ن رێزدار کاک مسته‌فا هیجرى سکرتێرى گشتى حیزبی دیموکراتى کوردستان ئێران و کاک حه‌سه‌نى شه‌ره‌فى جێگرى سکرتێرى گشتى و به‌رێزان کاک محه‌ممه‌د نه‌زیف قادرى ئه‌ندامى ده‌فته‌رى سیاسى و کاک ئه‌حمه‌د ره‌حیمى و کاک سه‌ید ئیبراهیم هاشمى و کاک تاهیر مه‌حمودى ئه‌ندامانى کۆمیته‌ى ناوه‌ندى پێشوازیان لێ کرا.
رێزدار جه‌نابی مامۆستا سه‌ید جه‌لال الدین حسینى پیرۆزبایی سه‌رکه‌وتووانه‌ى کونگره‌ى چوارده‌ى له‌لایه‌ن جه‌نابی و سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران به‌ حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران ر٠اگه‌یاند و له‌ درێژه‌ى کۆبوونه‌وه‌که‌دا له‌ سه‌ر پێوه‌ندى و دۆستایه‌تى دوو لایه‌ن پێ داگیرى کرایه‌وه‌.
ده‌بیرخانه‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧



16 سال و 26 روز و 10 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

سه‌ردانى شاندێکى به‌رزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران

سه‌ردانى شاندێکى به‌رزى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران له‌ ده‌فته‌رى سیاسى حیزبی دیموکراتى کوردستانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن