گۆڕان له‌ناو کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا!
جه‌لال خۆشکه‌لام
گۆڕانێکی سه‌رده‌میانه‌و گونجاو له پێناو به‌ره‌وپێشچوونی ڕه‌وتی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیماندا، بۆته پێویستیه‌کی هه‌نووکه‌یی و گرنگ له‌به‌ر ده‌م کۆمه‌ڵگای کورده‌واری دا، به‌چه‌شنێک ده‌بێ تیشکی دره‌وشاوه‌ی ئه‌م گۆڕانه گشت گۆشه‌و که‌نارێک بگرێ و که‌سی لێ بێبه‌ری و بێخهبهر نه‌کرێ، به‌پێچه‌وانه‌وه کارئاسانی وئاماده‌کاری ته‌واوی بۆ بکرێ، تاکو به‌شێوه‌یه‌کی باش و شیاو قالبی ئه‌م گۆڕانه به‌ڕۆحێکی پته‌و وه دڵفراوانیه‌کی بێ ئه‌ندازه‌وه، به‌شیوه‌یه‌کی زانستیانه‌و سه‌رده‌میانه دابڕێژرێ.
گۆڕانێک که‌بتوانێ سنوور و مێژووی خۆی له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می پێشووی خۆیدا جیابکاته‌وه و قۆناغێک له‌به‌ره‌وپێشچوون و گه‌شه‌کردنی فکری و ڕۆشه‌نبیری بێنێته ئاراوه و خۆ ڕێکخستنه‌وه له‌گه‌ڵ دنیای ئه‌مڕۆدا ئامانج و هه‌ده‌فی بێ.
سه‌رکه‌وتنی گۆڕانکاریه‌کی له‌و شێوه پێویستی به‌خه‌بات و تێکۆشانی بێ وچان هه‌یه، تاکو بتوانێ به‌بێ جیاوازی چینایه‌تی و چه‌ندایه‌تی، ده‌سه‌ڵات و بێ ده‌سه‌ڵات به‌رهه‌می به‌پێزی خۆی په‌رش و بڵاو بکا.
که‌باس له گۆڕان ده‌کرێ، چه‌ند پرسیارێک دروست ده‌بن، که‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیارانه ده‌بنه هه‌وێنی سه‌ره‌کی و ناوه‌رۆکی گۆڕانکاریه‌کی سه‌رکه‌وتوو، به‌چه‌شنێک هه‌وڵدان و خۆماندو کردنێکی زۆری بۆدێته ئاراوه دیالۆگێکی چڕ و پر پێک دێنی، له‌لایه‌ن تاکه‌کانی کۆمه‌ڵه‌وه.
یه‌کێک له‌و پرسیاره چاره‌نووس سازانه‌ی که له‌م باسه‌دا به‌شیوه‌یه‌کی زه‌ق و به‌رچاو به‌دی ده‌کرێ ئه‌وه‌یه که ئایه گۆڕانێکی له شێوه له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێک و بۆچی و چ جۆره قوربانی دانێکی ده‌وێ تاکو بتوانێ مێژووی خۆی دیاری بکا و کۆمه‌ڵگا بگۆڕێ ؟
هه‌ر گه‌ل و نه‌ته‌وه‌یه‌ک له‌دنیادا خاوه‌نی تایبه‌تمه‌ندی و جیاوازی فکری و کلتوری تایبه‌ت به‌خۆیه‌تی که ئه‌م جیاوازی فه‌رهه‌نگی و کلتوریانه، هه‌ندێک جار دیواری به‌رز و به‌ربه‌ستی سه‌خت دروست ده‌که‌ن له‌به‌ر ده‌م ڕێگای به‌ره‌و گۆڕان و ئاشنابوون و تێکه‌ڵاوبوون به‌کلتوور و کۆمه‌ڵه‌کانی تری دنیا. ئه‌م جیاوازیانه هه‌ندێک جار خاسیه‌ت و سیفه‌تی تایبه‌تی دروست ده‌که‌ن له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ڕاهێنان و بارهێنانی هه‌ڵسوکه‌وتی کۆمه‌ڵاتی و کلتوری، به‌چه‌شنێک که پیرۆزی و په‌ره‌ستنیان هێنده به‌هێزو به‌سام و خۆڕاگر ده‌بێ کهنهتوانی نزیکیان بکه‌وی و گۆڕانکاریان تێدا بکه‌ی. وه‌هه‌ر ئه‌مه‌ش ده‌بێته خاڵێکی سه‌ره‌کی له‌به‌رده‌م شکست هێنانی گۆڕان له‌ناو کۆمه‌ڵگه‌دا.
گه‌لی کورد یه‌کێک له‌و گه‌لانه‌یه که‌دیواری پیرۆزی به‌ده‌وری خۆی دا هه‌ڵچنیوه و ئه‌م دیوارانهش سنوورێکی داخراویان له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگاو کلتورو فکری گلوبالیزمی ده‌ره‌کی و جیهانی دروست کردوه. هه‌ندێک له‌م دیوارانه پێویستیان به ڕووخانی یه‌کجاری هه‌یه و باقی به‌ربه‌ست و دیواره‌کانی تریش پێویستان به نۆژه‌نکردنه‌وه و چاکردنه‌وه هه‌یه. که‌وابو ده‌بێ گه‌لی کورد ئه‌م جۆره له قوربانیه بکاته قوربانی بۆ هاتنه ئارای سهرهمێکی نوێ و دره‌وشاوه له‌مێژووی خۆی دا. ئه‌مه‌ش پێویستی به‌هاوکاری و هاوده‌نگی ته‌واو هه‌یه له‌به‌ینی جه‌ماوه‌ر و ده‌سه‌ڵات دا بۆ ئه‌وه‌ی بهههرههمی خه‌باتی نوێ و ژیانی نوێخوازیمان پڕبێ له‌کامه‌رانی و سه‌رکه‌وتن.
ئه‌رک و وه‌زیفه‌ی ئه‌م گۆڕانه‌ش ده‌که‌وێته سه‌رشانی هه‌موو تاکێک له‌کۆمه‌ڵ، له‌وانه‌ی که ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته و له‌وانه‌ش که ده‌سه‌ڵاتی به‌ڕێوه‌بردنیان به‌ده‌ست نیه. هێچ کام له‌م لایه‌نانه ناتوانن به‌بێ لایه‌نه‌که‌ی تر درێژه به‌و ڕێڕه‌وه بده‌ن و خه‌باتی له‌پێناودا بکه‌ن. به‌ڵام کۆمه‌ڵ به‌یه‌کگرتووی و یه‌کده‌نگی ده‌توانێ سنووری ده‌سه‌ڵات لاواز بکات ئه‌گه‌ر هات و ده‌سه‌ڵات نه‌یویست چۆک دابداو له‌پێناو گۆڕانێکی له‌م شێوه‌یه لاسار و دوری بکاته ئامانجی خۆی. به‌رپرسیاری سه‌ره‌کی و ئه‌ساسیش، له قۆناغی یه‌که‌م و دووه‌م دا ده‌که‌وێته ئه‌ستۆی ده‌سه‌ڵات و ئه‌و که‌سانه‌ی که‌شاره‌زاییان هه‌یه له‌م بواره‌دا، که ئه‌ویش که‌سانی ئه‌کادیمی و کۆمه‌ڵناس و کلتورناس و...هتد ده‌گرێته‌وه.
ئه‌م بابه‌ته وردبونه‌وه نیه له‌سه‌ر چ خاڵێک که‌ده‌بێ گۆڕانیان تێدا بکرێ، به‌ڵکو به‌شێوه‌یه‌کی گشتی له‌سه‌ر پێویسی گۆڕان و چۆنیه‌تی خۆ ئاماده‌کردنه بۆ گۆڕانکاریه‌کی شیاو سه‌رکه‌وتوو له‌ناو کۆمهکگای کورده‌واریدا. له‌هه‌مان کاتیش دا ده‌کرێ ئاماژه به چه‌ند پرسگه‌لێکی هه‌نوکه‌یی بکرێ که له‌ئێستا دا بوونه‌ته نموونه‌ی ناشیرینی و ناڕه‌وایی له‌ناو کۆمه‌ڵگای ئێمه‌دا، ئه‌ویش پرسی به‌ره‌و دیموکراسی بوونی ده‌سه‌ڵات کۆمه‌ڵ و له‌هه‌مان کاتیش دا خۆگۆنجاندن و گۆڕان به‌سه‌ر یاسا‌و ده‌ستووری ووڵاتدا و هه‌روه‌ها دیارده‌ی پیاوسالاری و شێوازی په‌روه‌رده‌کردنی سه‌قه‌تی منداڵان و گه‌نجه‌کانمانه له‌لایه‌ن کۆمه‌ڵ و که‌س و کار‌و ده‌وروبه‌ریانه‌وه که‌ده‌بێ به‌ڕاستی له‌هه‌وڵه‌کانمان کۆڵ نه‌ده‌ین، تا مژده‌ی سه‌رکه‌وتنی سه‌رده‌مێکی نوێ نیشانی خۆمان و ده‌وروبه‌رمان بده‌ین و کێشه‌ی ڕه‌وای خۆمان به‌ره‌و کێشه‌یه‌کی جیهانی و چاره‌سه‌رێکی پێویست و شیاو به‌رین.