نرخى برق و ئاو ٧ به‌رابه‌ر زیاد ده‌کا
رۆژنامه‌ى سه‌رمایه له زمان وه‌زیرى وزه‌ى رژیمه‌وه نوسى: یارانه‌ى ئاو و برق تا سێ ساڵى دیکه به گشتى لا ده‌چێ و له‌و حاڵه‌دا نرخى ئاو و برقى ناو ماڵه‌کان تا ٧ به‌رابه‌ر زیاد ده‌کا.
به پێى نووسراوه‌ى ئه‌و رۆژنامه، هاوبه‌شان یه‌ک حه‌وته‌مى پووڵى به‌کار هێنانى ئاو و برق ده‌ده‌ن و شه‌ش له حه‌وته‌مى دیکه‌ى حکومه‌ت ده‌یدا، ئه‌گه‌ر ئه‌و یارانه‌یه لاببرێ ده‌بێ هاوبه‌شان خۆیان کۆى پووڵه‌که بده‌ن.
ئه‌و رۆژنامه هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى ئه‌گه‌ر به کارهێنانى هاوبه‌شێک له مانگدا ٤٦ هه‌زار تمه‌ن بێ، ئه‌و ته‌نیار ٦ هه‌زار و ٥٠ ٠ تمه‌نى داوه باقیه‌که‌ى دیکه حکومه‌ت به شێوه‌ى یارانه داویه‌تى.