رژیمى ئێران دووباره ههر٠هشهى به‌ستنى ته‌نگه‌ى هورمزى کرده‌وه
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى حکومه‌تى فارس، پاسدار حه‌بیب ولا سیارى فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌ریاییه‌کانى رژیمى ئێران رۆژى سێ شه‌ممه ٧ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧، رایگه‌یاند:
ئه‌گه‌ر پێویست بکا ئه‌رته‌ش ده‌توانێ رێگه به هه‌ر یهکهیێکى دژمن بۆ ئاوه‌کانى که‌نداوى فارس بگرێ.
فه‌رمانده‌ى هێزه ده‌ریاییه‌کانى ئه‌رته‌شى رژیم له رێ و ره‌سمى کردنه‌وه‌ى بنکه‌ى نوێى ده‌ریایی ئه‌و هێزه له به‌نده‌رى جاسک گووتى: له‌گه‌ڵ بوونى هێزه فره‌نه‌ته‌وه‌کان له ئاوه‌کانى ده‌ورووبه‌رى ئێران، پێویست ده‌کا ئه‌رته‌ش له ووشکاییهکانى ده‌ریای عه‌ممان بنکه‌ى نوێ دروست بکا تا ببێته پشتیوانى بۆ هێزه ده‌ریاییه‌کان.
ناوبراو گووتى: به دامه‌زرانى ئه‌و بنکه‌یه هێلى دیفاعى باش له رۆژهه‌لاتى ته‌نگه‌ى هورمز پێکهاتووه.
ئه‌و فه‌رمانده‌ى هێزه‌کانى رژیم زیادى کرد، له کاتى پێویست دا ده‌توانین رێگه له هاتنى یه‌که‌ى دژمن بۆ ناوچه‌ى که‌نداوى فارس بگرین.
بنکه‌ى دووهه‌مى ده‌ریایی رژیم رۆژى دووشهممه٦ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧ به ئاماده بوونى جێگرى فه‌رمانده‌ى گشتى ئه‌رته‌شى رژیم له به‌نده‌رى جاسک که له ئاوه‌کانى ده‌ریای عه‌ممان هه‌ڵکه‌وتووه به ره‌سمى کرایه‌وه.