به‌رزو بهر٠ێزبى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر روژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
ب٠یهروز ئه رده لان
مێژووى موبارزه‌ى خه‌ڵکى کوردستان پر٠ه له هه‌وازونشیو،سه‌رکه‌وتن، تێشکاندن، وخۆر٠اگرى وسه‌روه‌ری، به تایبه‌ت له‌م قوناغه‌ى ٣٠ ساڵی رابردوودا. شور٠شى گه‌لانى ئێران که به پێشه‌نگى خه‌ڵکى کوردستان و به‌رێبه‌رى که‌سایه‌تیه ئایینى و سیاسى وشۆر٠شگێر٠هکان گه‌یشته لوتکه‌ى سه‌رکه‌وتن، به‌داخه‌وه‌ئاکامى نیگه‌تیڤى لێ که‌وته‌وه وئه‌وانه‌ى له پێشه‌وه‌ى ر٠اپهرین بوون به در٠ندانهترین شێوه هێرشیان کرایه سه‌ر.
خومه‌ینی وهاوبیره‌کانى که به‌ر له شۆر٠شی گه‌لانى ئێران وله سه‌ره‌تاى ر٠اپهرین ،باسى یه‌کسانی وماف بۆنه‌ته‌وه‌کان وئازادی وداهات بۆ هه‌موو خه‌ڵکیان ده‌کرد،له‌دوای سه‌رکه‌وتن به سه‌ر نیزامى پاشایه‌تى وهه‌ست کردن به قه‌ره‌باڵغی ده‌وروبه‌ریان به‌ڵێنى وقسه کانى خویان خسته ژێرپێ وته‌نانه‌ت له چه‌ند جار ووتووێژدا، خومه‌ینى هیچ نه‌رمییکى له خۆى نیشان نه‌دا ،به‌ڵکووبه‌قسه‌گه‌لێ وه‌ک (همه باید مسلم ومتحد باشیم)ئه‌بێ هه‌موومان موسوڵمان ویه‌کگرتوو بین وه‌لا٠Žمى داخوازیه‌کانى نوێنه‌رانى کوردی نه‌داوه.دیاره‌درێژه‌دانى ووتووێژ له گه‌ڵ کورد به‌و ئامانجه بوو که تانیزامه‌که‌یان پێ بگرێ ور٠ابوون ور٠اپهرینى ماف خوازانه مه‌هار بکه‌ن، وه‌ک ر٠وونه خومه‌ینی له به‌رنامه‌یدا نه‌بوو ماف بدا به خه‌ڵکى کورد ونه‌ته‌وه‌کانى دیکه. ئیدئولوژى خومه‌ینى وهاوبیرانى، جێگه‌ى دابه‌ش کردنی ده‌سه‌ڵاتى تێدا نه‌بووه‌ونیه، به‌وپێیه هه‌رجۆره مه‌جالێک بۆ ووتووێژودیالۆگ له هه‌مبه‌رده‌سته‌به‌رکرانى مافه نه‌ته‌وه‌یی وئایینى وکۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان کوتانى ئاسنى سارد بوو. خومه‌ینى وداروده‌سته‌که‌ى هه‌رکه جێگه‌یان قایم بوو به داتاشینى هێندێک بیانوى بێ بنه‌ماو دور له راستى دژایه‌تى خۆیان له گه‌ڵ خه‌ڵکى کوردستان راگه‌یاند و به هێنانه ئاراى قسه و باسى بێ نێوه‌رو٠Žک وه‌ک به‌کرێگیراوى ئیسرائیل وکومونیست وکافر، هه‌وڵه‌کانیان له پێناوهه‌ڵخراندنى هه‌ستى ره‌گه‌ز په‌ره‌ستى وپه‌ره‌پێدانى بیرى چه‌وتى ئاخوندان له دژى گه‌لى کوردستان چر٠ کرده‌وه‌و ئه‌وه‌ى پێیان کرادرێغیان لێ نه‌کرد. رووداوه‌کانى پاوه‌وده‌ستبه‌سه‌رکردنى ژنانى موسوڵمان له مزگه‌وتى جامیعه‌ى سنه بوونه‌بیانویک بۆ خومه‌ینى که فه‌رمانى جیهاد له دژی خه‌ڵکى کورد راگه‌ینى وئاڵقه‌له‌گوێکانى به‌ره‌وکوردستان بهر٠ێ بکاوبه‌وفه‌رمانه ، خوێنى کورد وماڵ وموڵکى بۆ خومه‌ینى چییه‌کان حه‌ڵاڵ کراوبه‌شدارى کردن له کوشتنى ژن ومنداڵى کورد به‌جیهاد له پێناوى خودا راگه‌یندرا.خه‌ڵکى به دیفاع وماف ویستى کوردستان سه‌ربارى ئه‌وه‌ى که ئه‌رته‌شێکى توکمه وهێزێکى به نه‌زمیان نه‌بوو ،سه‌نگه‌رى دیفاع وشه‌ره‌ف پارێزیان هه‌ڵبژارد. هه‌رله‌و هه‌لومه‌رجه حه‌سته‌مداوله رێکه‌وتى٥ى خه‌رمانانى ١٣٥٩ قه‌واره‌یکى ئایینى وسیاسى به ناوى سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى وئیسلامى کوردستانى ئێران دامه‌زراوهه‌رزوو به سازدانى هێزى پێشمه‌رگه له سه‌رانسه‌رى کوردستان، ستوونى دیفاع وگیان بازى پێک هێنا وئازایانه له مه‌وجوودیه‌تى گه‌لى کورد وگه‌ییشتن به ئامانجه به‌رزه‌کانی نه‌ته‌وه‌ى کورد دیفاعى کرد. سازمانى خه‌باتى کوردستان که نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانیه وله سه‌ر رێبازى زۆرینه‌ى کۆمه‌ڵانى خه‌ڵکى کوردستان دامه‌زراوه‌پێشترله‌چوارچێوه‌ى ده‌فته‌رى مامۆستاکارى ده‌کرد، هه‌زاران که‌س هاتنه ریزه‌کانیه‌وه وله مه‌ودای فه‌رمانی جیهادی خومه‌ینی له دژی کورد ودیفاعى بێ پێشوونه‌ى خه‌ڵکی کوردستان که به شهر٠ى سه مانگه به ناوبانگه، ، زۆرترین زه‌ربه‌ى له پاسدار وئاڵقه له گوێیانى خومه‌ینى وه‌شاند و له‌وماوه‌دا دیان داستانى پر٠له سه‌روه‌رى وقاره‌مانى که شیاوى ریزگرتن وبه‌رزراگرتنه تۆمار کرد وبه خۆر٠اگرى ودارشتنی به‌رنامه وپلانى شه‌ر٠ له دژى به‌سیجه کانى خومه‌ینی،ئه‌وه‌ى به دوست و دوژمنانى قین له دڵ وسوێند خواردووى گه‌له به‌شخوراوه‌که‌مان سه‌ڵماند که کوردستان قه‌لا٠Žى گه‌لی کورد، گۆر٠ستانى داگیرکه‌ران ودوژمنانه. یه‌کێک له داستانه له بیر نه‌کراوکانى ئه‌و دیفاع وبه‌ره‌ورووبوونه‌وه‌١٠ ،ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٥٨ه‌که به رۆژى پێشمه‌رگه سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران ناسراوه. خۆر٠اگران وهاوباوه‌رانى سازمانى خه‌باتی کوردستان له ماوه‌ى به‌ره‌ورووبوونه‌وه‌یان له دژى هێرشی هێزه‌کانى خومه‌ینى داستانێکى بێپێشوونه‌یان له مێژووى موبارزه‌ى خوێناوى گه‌لى کورد تۆمارکرد.له‌و ر٠ۆژهدا ستوونێکى پر٠چهک ودر٠ندهى دژمن که پاشماوه‌ى نیزامى پاشایه‌تى وبه ناوى گاردى جاویدان و هێزى قودس خه‌ڵکیان ده‌کوشت ،که‌وتنه داوى هێزى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات وزۆینه‌یان کوژران برینداربوون وبه‌شێکى که‌میان توانیان خۆیان رزگار بکه‌ن. ئه‌و داستانه مێژووییه سوتاندنی ٧٠ ماشین و تانکی ئیسکورپینى لێ که‌وته‌وه. ئه‌و سه‌روه‌ریه به خوێنى ٨ ر٠ۆڵهى به وه‌فاى سازمانى خه‌بات به ناوه‌کانی شه‌هیدان حسێن حسێنى وکه‌ریمى ئه‌حمه‌دی وجه‌هانگیرمه‌ولانى وحه‌سه‌ن مه‌ولانى وئه‌حمه‌د ئه‌حمه‌دی و جه‌لال ئه‌حمدپور و ره‌سول ساڵح زاده‌وده‌روێش ئه‌حمه‌دى ر٠هسولى تۆمار کرا. رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رژیم تێک شکا و زه‌ربه‌ى گورچووبر٠ى هێزى پێشمه‌رگه له‌رژیم ئه‌وه‌نده کاریگه‌ر بوو که خومه‌ینى ناچار بوو فه‌رمانى ئاوه‌ربر٠ له‌گه‌ڵ خه‌ڵکى کوردستان ده‌ربکا و له‌رادیۆوه رابگه‌ێنێ که \"ئه‌ى میلله‌تى کورد ده‌نگتانم بیست\". هه‌رچه‌ند نیه‌تى خومه‌ینى بۆ خه‌ڵکى کوردستان روون بوو، به‌لام به هۆى هێندێک سازش و دووبه‌ره‌کى و ناکۆکى به‌رین له‌نێو جولانه‌وه دا، ئه‌و هه‌له بۆ خومه‌ینى ره‌خسا که که‌ڵک له‌و بارودۆخه وه‌ربگرێ و له‌ماوه‌یێکى که‌م دا هێزه‌کانى له‌کوردستان سازمان بداته‌وه و جارێکى دیکه له‌گیان خه‌ڵکى کوردستانیان به‌ربداته‌وه. گرینگى ئه‌و ماوه له‌وه‌دابوو که جیاوازى نێوان هێزى خه‌ڵک و خومه‌ینى ده‌رکه‌وت و ئه‌وه‌ش بۆ گه‌لى کوردستان و باقى نه‌ته‌وه ژێرده‌سته‌کان روون بۆوه که دیفاع و به‌ربه‌رکانێ له‌گه‌ڵ خومه‌ینى و رژیمه‌که‌ى و تێکر٠اى داگیر و ماف پێشێلکه‌ران ته‌نیا ده‌رووى رزگارى و سه‌روه‌رى و به‌خته‌وه‌ریه.
١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران که لوتکه‌ى سه‌رکه‌وتن و زاڵبوونه به‌سه‌ر رژیمى ئاخوندى دا، ره‌مز و شوێنه‌وارى قاره‌مانى و به‌رخودانى خه‌باتکارانى به‌باوه‌رى سازمانه و له‌ماوه‌ى ٣٠ ساڵ موباره‌زه‌یدا ئه‌وه‌ى سه‌لماندووه که جێگه‌ى هیوا و ئومێدى داهاتووى خه‌ڵکى کوردستانه.
١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات ى کوردستان له‌تێکراى رێبوارانى رێگه‌ى پیرۆزى سازمان پیرۆز بێ.