گهر٠انهوهى لوقمان مورادى بۆ زیندانى ره‌جایی شارى که‌رج
لوقمان مورادى زیندانى سیاسی کوردى مه‌حکووم به ئیعدام که له‌رێکه‌وتى ١٠ ى رێبه‌ندان گوازرابۆوه بۆ شوێنێکى نادیار گه‌رێندراوه‌ته‌وه بۆ به‌ندى ئه‌منیه‌تى زیندانى ره‌جایی شارى که‌ره‌ج. به پێى راپۆرتى هێرانا، ناوبراو له‌وماوه‌یه‌دا له ژووره تاکهکهسیهکانى به‌ندى ٢ى ئه‌لفى زیندانى ...
ئێوین سهربهسپاى پاسداران زیندانى بووه. ناوبراو سه‌باره‌ت به‌و ره‌نج نامه‌یه‌ى روو به بیروراى گشتى ده‌ریکردبوو خرابوویه ژێر لێکۆڵینه‌وه. لوقمان و زانیار مورادى به تۆمه‌تى ترۆرى به‌رنوێژى هه‌ینى مه‌ریوان به موحارب ناسراون و له لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى رژیم له‌تاران مه‌حکووم به ئیعدام کران. دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئه‌و ٢ زیاندانیه سیاسیه تا ئێستا پێک نه‌هاتووه.
نه‌دانى حه‌ق ده‌ستى کریکارانى کرماشانى
کریکارانى زه‌حمه‌تکێشى شاره‌دارى ناوچه‌ى چوارى کرماشان دوو مانگه حه‌ق ده‌سته‌کانیان وه‌رنه‌گرتووه. به پێى هه‌واڵى کرماشان نیوز حه‌ق ده‌ستى ئه‌و کریکارانه که ته‌نیا ٢٠ ٠ هه‌زار تمه‌نه ئه‌وه بۆ ماوه‌ى ٢ مانگه دواخراوه و ئه‌وه له‌کاتێکدایه که شاره‌دارى کرماشان رۆژانه چه‌ندین ملیۆن خه‌رجى پروپاگه‌نده بۆ خۆى و که‌سانى سه‌ربه‌خۆى ده‌کات.