جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

هه‌واڵه‌کانى ئێران

هه‌واڵه‌کانى ئێران

ئاشکراکردنى چالاکیه‌ مووشه‌کیه‌کانى رژیم
به‌ڵگه‌کانى ویکى لیکس که‌ ماوه‌ێک له‌مه‌وبه‌ر له‌ لایه‌ن تلێگرافى بریتانیا بلاوکرایه‌وه‌، ورده‌کارى چالاکیه‌ مووشه‌کیه‌کانى رژیمى ئێران ئاشکرا ده‌کا. ماشینه‌ تایبه‌ته‌کانى دروست کراوى فیات، پێژۆ و رێنۆ، تووه‌یتا و هۆندا و بێنز وه‌کوو سه‌کۆى هاویشتنى مووشه‌ک له‌ لایه‌ن هێزه‌ چه‌کداره‌کانى رژیم که‌ڵکى لێوه‌رده‌گیرێ، له‌به‌رئه‌وه‌ى که‌ رژیم توانانى ده‌ست ...

خستنى ماشینى نیزامى نییه‌‌‌. ئه‌‌‌وه‌‌‌ به‌‌‌شێک له‌‌‌ په‌‌‌یامه‌‌‌ ته‌‌‌له‌‌‌فوونیه‌‌‌کانى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى ئه‌‌‌مریکایه‌‌‌ که‌‌‌ ئه‌‌‌و حه‌‌‌وتوویه‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن ویکى لیکس ئاشکرا کرا. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ مارک جى سیویرس که‌‌‌ئه‌‌‌و کات لێپرسراوێکى ئه‌‌‌مریکا بووه‌‌‌ نیگه‌‌‌رانى خۆى سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌و بابه‌‌‌ته‌‌‌ ده‌‌‌ربریبوو.

بانگ کردنه‌‌‌وه‌‌‌ى باڵوێزى هۆله‌‌‌ند له‌‌‌ئێران
به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ ئیعدامى زارا کازمى وه‌‌‌لاتى هۆله‌‌‌ند باڵوێزى خۆى له‌‌‌تاران بانگ کرده‌‌‌وه‌‌‌. وه‌‌‌لاتى هۆله‌‌‌ند له‌‌‌دواى هه‌‌‌ڵپه‌‌‌ساردنى پێوه‌‌‌ندییه‌‌‌ دیپلۆماسیه‌‌‌کانى له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئێران، ئه‌‌‌مجاره‌‌‌ به‌‌‌دواى په‌‌‌سه‌‌‌ند کردنى ئابلۆقه‌‌‌ى زیاتر له‌‌‌ دژى رژیمى ئێران له‌‌‌ یه‌‌‌کێتى ئورووپایه‌‌‌. هه‌‌‌روه‌‌‌ها رۆژى دووشه‌‌‌ممه‌‌‌ وه‌‌‌لاتى هۆله‌‌‌ند به‌‌‌ نیشانه‌‌‌ى ناره‌‌‌زایه‌‌‌تى به‌‌‌ به‌‌‌خاکسپاردنى نه‌‌‌هێنى ته‌‌‌رمى زارا به‌‌‌هرامى هاوه‌‌‌لاتى ئێرانى هۆله‌‌‌ندى که‌‌‌ له‌‌‌ لایه‌‌‌ن رژیمى ئێران ئیعدام کرابوو، باڵوێزى رژیمى له‌‌‌ لاهه‌‌‌ بانگ کرد. ووته‌‌‌بێژى وه‌‌‌زاره‌‌‌تى ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ى هۆله‌‌‌ند گووتى: ئێمه‌‌‌ له‌‌‌چۆنیه‌‌‌تى هه‌‌‌لس و که‌‌‌وتى رژیمى ئێران سه‌‌‌باره‌‌‌ت به‌‌‌ خزم و که‌‌‌س و کارى زارا به‌‌‌هرامى سه‌‌‌رمان سوور ماوه‌‌‌.
یارمه‌‌‌تى میلیۆنى ده‌‌‌وله‌‌‌تى ئه‌‌‌حمه‌‌‌دى نه‌‌‌ژاد به‌‌‌ ئاخوندانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى
ماوه‌‌‌ێک له‌‌‌مه‌‌‌وبه‌‌‌ر به‌‌‌ بیانووى ئه‌‌‌وه‌‌‌ى که‌‌‌ پێوه‌‌‌ندى گرتن به‌‌‌ ده‌‌‌فته‌‌‌رى ئیمامانى نوێژى هه‌‌‌ینى به‌‌‌ره‌‌‌وسه‌‌‌ر چووه‌‌‌ و ئه‌‌‌و سه‌‌‌ردانانه‌‌‌ پێویستیان به‌‌‌ پووڵه‌‌‌ ده‌‌‌وڵه‌‌‌ت بۆ ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ ئاخوندانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى بر٠ى ٥٠  میلیۆن تمه‌‌‌نى ناردووه‌‌‌. جێگه‌‌‌ى باسه‌‌‌ ئه‌‌‌و کاره‌‌‌ ئه‌‌‌و بێ بنه‌‌‌ما بووه‌‌‌ که‌‌‌ ته‌‌‌نانه‌‌‌ت ژماره‌‌‌یێک له‌‌‌ ئیمامانى هه‌‌‌ینى ئه‌‌‌و بر٠ه‌‌‌ پووڵه‌‌‌یان نه‌‌‌ویستووه‌‌‌.
زیاتر له‌‌‌ ٧٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌رانى که‌‌‌وش له‌‌‌ ته‌‌‌ورێز نیوه‌‌‌ داخراو یا به‌‌‌گشتى داخراون
به‌‌‌ هۆى ئاکامى به‌‌‌رێوه‌‌‌بردنى سیاسه‌‌‌تى وێرانکه‌‌‌رى رژیم، ٧٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى دامه‌‌‌زراوه‌‌‌ وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌ره‌‌‌کانى شارى ته‌‌‌ورێز داخراون یا نیوه‌‌‌ داخراون. به‌‌‌پێى میدیاکانى ده‌‌‌وڵه‌‌‌تى، به‌‌‌رپرسى یه‌‌‌کیه‌‌‌تى وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌رانى که‌‌‌وش له‌‌‌ ته‌‌‌ورێز گوتى: له‌‌‌ ئێستا که‌‌‌ زیاتر له‌‌‌ ٢ هه‌‌‌زار وه‌‌‌به‌‌‌رهێنه‌‌‌رى که‌‌‌وش له‌‌‌ ته‌‌‌ورێز هه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌و ژماره‌‌‌یه‌‌‌ ته‌‌‌نیا ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى چالاکن و ٣٠  له‌‌‌سه‌‌‌دى نێوه‌‌‌ چالاکن و ٤٠  له‌‌‌سه‌‌‌دیش داخراون. ناوبراو له‌‌‌ درێژه‌‌‌ى قسه‌‌‌کانى دا گوتى، له‌‌‌ نه‌‌‌بوونى پێداویسته‌‌‌کانى سه‌‌‌ره‌‌‌تایی و له‌‌‌ لایێکى تر دانى گوومرگى زۆر که‌‌‌ ناتوانن ئه‌‌‌و پێداویستیانه‌‌‌ له‌‌‌ ده‌‌‌ره‌‌‌وه‌‌‌ بێنن ، زه‌‌‌ربه‌‌‌ى زۆر گه‌‌‌وره‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنه‌‌‌رانى که‌‌‌وش که‌‌‌وتووه‌‌‌.

13 سال و 9 ماه و 13 روز و 20 ساعت و 17 دقیقه پیش از این

هه‌واڵه‌کانى ئێران

هه‌واڵه‌کانى ئێران


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن