حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کانی کوردستان له چیدا هاوبه‌شن؟
رێبوار حسێنی - سوئێد
چاوخشاندن و سه‌رنج دانێک به‌سه‌ر ره‌وتی سیاسی له کوردستان دا، ئه‌و راستیه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که تا ئێستا ستراتیژی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی به‌و شێوه‌ی که‌ده‌کرێ داهاتووی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی گه‌لی کوردی پێ پێناسه بکرێ ، نایاته به‌ر چاو. هه‌ر کام له لایه‌ن و هێزه سیاسیه‌کانی کوردی باسیان له ئامانج و ستراتیژی خۆیان کردوه، به‌ڵام نه‌یان گه‌یاندۆته ئه‌و جێگایه‌ی که چین و توێژه‌کانی کۆمه‌ڵگای کورده‌واری به پیی
پیویست و به تێر‌و ته‌سه‌لی له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌م بزاڤه که حیزب و رێکخراوه سیاسیه‌کان ماوه‌ێکی دوور و درێژه خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن و خوێنی رۆله‌کانی گه‌لی کوردی بۆ ده‌رێژن و کوردی بۆ ئاواره‌و کوردستانی بۆ وێران ده‌که‌ن، به دڵنیاییه‌وه تێیبگه‌ن ودوارۆژێکی روون بۆ ره‌وتی ناسێونالیزمی به‌ر جا‌و فراوانی کوردی به‌دی بکه‌ن. یه‌کیک له‌و هۆیانه‌ی که له‌م باره‌وه بۆته له‌مپه‌ر له به‌رده‌م پرسیار و چاوکردنه‌وه‌ی خه‌لک و داوا‌و فشاریان بۆ ده‌سه‌ڵاتدارانی سیاسی بۆ ئاوڕدانه‌وه له‌م باره‌وه، کێشه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌گه‌ڵ یه‌کتر و شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌ربه‌ده‌ریه یه‌ک له‌دوایه‌که‌کانی کۆمه‌لانی خه‌لکه له قۆناغ و هه‌ل و مه‌رجه حه‌سته‌م و به‌رچاوه‌کاندا که زۆربه‌یان به‌هۆی سیاسه‌تی دوور له ستراتیژی نه‌ته‌وه‌یی و ئامانج و پڕوگرامێکی هاوبه‌شی هێزه سیاسیه کوردیه‌کان بوه‌وه هه‌یه له سه‌رتاسه‌ری کوردستان دا و دژمنانیش زۆر باش ئه‌م هه‌له‌یان قۆستۆته‌وه و به دانانی پلان و گه‌ڵاله‌ی دژمنکارانه‌یان له هه‌مبه‌ر کورد‌و کیشه ره‌واکه‌ی، باس و مه‌به‌سته‌کانی بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مانیان به ئاقار و رێبازی تردا بردوه و له‌م باره‌وه له هیچ چه‌شنه کرده‌وه‌ێکی دژی مرۆڤانه کۆتای‌یان نه‌کردوه. له لایه‌کی تریشه‌وه هه‌ر کات به هۆی ره‌خسانی هه‌ل و مه‌رجێکی سیاسی کونجاو بۆ کورد له‌و ناوچه‌دا که کوردستانی تێدا هه‌ڵکه‌وتوه و کورد هه‌ستی به تروسکایی و روناکێک کردوه و توانیویه‌تی خۆی بێنێته پێش و گه‌ل و نیشتمانه‌که‌ی رزگاربکات،ده‌سه‌لاتی ئامانج و ستراتیژی نادیاری کوردی، وه‌ک پیویست خۆی بۆ رێکخست ن و ئاوه‌دان کردنه‌وه و به‌ره‌و پیش بردنی ناو ماڵی کورد ته‌رخان نه‌کردوه و له‌به‌ر دڵسۆزی بۆ نه‌ته‌وه‌ی باڵاده‌ست و خزمه‌ت به‌وان، دڵسۆزی و خزمه‌تگوزاری بۆ نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌ی خۆمانی له بیرکردوه.
ئه‌زموونی باشووری کوردستان و وه‌زعی ئێستای نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م به‌شه‌دا زۆر به‌باشی راستی و ره‌وانی ئه‌م وتانه‌مان بۆ ده‌رده‌خا که سیاسه‌تی کوردی له‌م به‌شه‌دا خاوه‌نی هیچ چه‌شنه ستراتیژێکی ئاشکرای یه‌کگرتووی نه‌ته‌وه‌یی ونیشتمانی نی یه. نه‌بوونی پلادفۆڕم و هاوده‌نگی وتار و یه‌کگرتوویی له نێوان هێزه‌سیاسیه‌کان و ته‌نانه‌ت هه‌بوونی بۆچوون و تێرامانی جیاواز له نا ئه‌ندامانی سه‌رکردایه‌تی هه‌رکام له لایه‌نه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی باشووری کوردستاندا، بوونه هۆی له ده‌ست دانی زۆر ده‌رفه‌ت وهه‌لی له‌بار بۆ نه‌ته‌وه‌که‌مان ، کێشه و قه‌یرانێکی ترسناکی بۆ داهاتووی کورد له نێوان ده‌سه‌لاتی عیراق و کوردستان دا لیکه‌وتۆته‌وه. هه‌ر ئه‌م هۆ کارانه بوونه‌ته هۆی ئه‌وه که له نێوان خه‌لک و ده‌سه‌ڵات له کوردستاندا، ناهه‌ماهه‌نگی ودڕدۆنگی و دلساردی جه‌ماوه‌ر به داهاتوویان بێته ئاراوه. به پیی هه‌ڵوێست گرتن سه‌باره‌ت به پێشهات و رووداوه‌کان، وادیاره بڕیاری سیاسی و چاره‌نووس سازی کورد، له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی به‌رنامه و پڕۆژه‌ی یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و به‌بێ به‌شداری چین و توێژه‌کانی خه‌لک، له‌لایه‌ن که‌سانێکی ژمارده‌ی به ده‌سه‌ڵات و سه‌رکرده له ناو لایه‌نه ده‌سه‌ڵاتدار و کوردیانه‌وه، به‌دوور له خواست و ئیراده‌ی کۆمه‌لانی خه‌لک، بڕیاریان له‌سه‌ر ده‌درێ و به‌ڕێوه ده‌چن. که‌ئه‌مه خه‌ته‌رناکترین ره‌وشتی به‌رێوه‌به‌ریه و ئاگرێکی سووتێنه‌ره بۆ خه‌رمانی ئاوات وهیواکانی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا و شوێنی خراپیش ده‌خاته سه‌ر به‌شه‌کانی تری کوردستان.
بزاڤی رزگاریخوازانه‌ی کورد له به‌شه کوردستانی بن ده‌ستی رژیمی تورکیادا که هه‌ر ئیستا به‌شێوه‌ێکی چالاک و به‌رچاو له مه‌یدانی خه‌بات دایه و خه‌باتی شاخ و چه‌کداری و خه‌باتی سیاسی و مه‌ده‌نی وێکڕا له ئارادان و سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو زه‌برو زه‌نگ وکاول کاریانه‌ی ده‌سه‌لاتدارانی تورک سه‌باره‌ت به کورد و کوردستان له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا، رۆژ له دوای رۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێ و چین و توێژه‌کانی گه‌ل به‌رچاوتر و فیداکارتر دێنه مه‌یدان و رۆژانه خه‌لک به به‌ر چاوی هێز و ده‌سه‌لاتی داپڵۆسێنه‌ری تورکیه‌وه به شێوه‌ی خه‌باتی سیاسی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی، ناڕه‌زایه‌تی خۆیان ده‌رده‌بڕن و داوای مافی ره‌وای خویان ده‌که‌ن و مێدیا و راگه‌یاندنی کوردیش له‌م به‌شه‌ی نیشتمان دا زۆر چالاکانه کارده‌که‌ن و ده‌نگ و ره‌نگی ئه‌م جه‌ماوه‌ره راپه‌ڕیوه ده‌گه‌ێننه گوێی خه‌لکی دنیا.ئه‌وه‌ی که جێگای سه‌رنجه ئه‌وه‌یه که ئه‌م هێزه نارازیه‌ی خه‌لکی کورد که رۆژانه له شێوه‌ی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی و خه‌باتی مه‌ده‌نی ده‌ڕژێنه ناو شه‌قامی شاره‌کان له باکوری کوردستان، خاوه‌نی هه‌ست وسۆزو جۆش و خرۆشێکی نه‌ته‌وه‌ییه‌و جه‌ماوه‌ر له‌م به‌شه‌ی نیشتمانماندا هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و رووحی هاوکاری و وره‌ی هاتنه گۆڕه‌پانی خه‌بات بۆ رزگاری وئازادی،له چین و تویژه‌کانی کورده‌واری له به‌شه‌کانی تری کوردستان ، زیاتره و خۆیان له ئاست کێشه‌ی نه‌ته‌وایه‌تیمان به هاوبه‌ش و هاوچاره‌نووس ده‌زانن و خه‌بات و تێکۆشان به ئه‌رکی سه‌ره‌کی و نه‌ته‌وه‌یی خویان ده‌زانن و ئاماده‌ی هه‌ر جۆره چالاکی و فیداکاری و قربانی دانێکن. هه‌موومان چاومان لێ یه‌و ده‌بینین که هه‌رکات بانگه‌وازێک بۆ خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تی ده‌ربڕین چ له ناو خۆی کوردستان وچ له‌ده‌ره‌وه بکرێت، کوردستانیانی به‌شه کوردستانی بن ده‌ستی تورکیه به بێ دوودڵی و له به‌رچاوگرتنی جیاوازی بیر‌و باوه‌ڕ ودووری و نزیکی شوێنی خۆپیشان دان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕینه‌کان، ئاماده‌ن به باشترین و به‌رچاوترین شێوه ئه‌و سیمینار‌و رێ پێوان وچالاکیانه به‌رێوه‌به‌رن. ئه‌م جۆره ئاماده‌گیه‌و ئه‌م رووحی هاوده‌نگی و فیداکاریه له پێناوبزاڤی رزگاری نه‌ته‌وه‌و نیشتماندا له به‌شه‌کانی تری کوردستان دا نایاته به‌رچاو. باڵام ئاخۆ ئایا هێزی سیاسی کوردی له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا که خۆی به خاوه‌نی ئه‌و خه‌لکه وخه‌باته‌که‌ی ده‌زانێ و له گژ به هێزترین و شوڤینیست ترین دژمنی نه‌ته‌وه‌ی کورد راچوه، سیاسه‌ت و ستراتیژێکی روونی نه‌ته‌وه‌یی بۆ گه‌یشتن به ده‌سه‌ڵات و وه‌دی هێنانی ئاواتی ئه‌وخه‌لکه راپه‌ڕیوه هه‌یه؟. ئایا تا چه‌نده بۆ به نه‌ته‌وه‌یی کردنی بزاڤی ره‌وای گه‌لی کورد له خه‌م دایه وچ پرۆژه و ستراتیژێکی له‌م پێناوه‌دا هه‌یه؟.ئایا ده‌توانێ یان ده‌یهه‌وێت له‌م باره‌وه زانیاری و رێنوێنی پێویست بداته جه‌ماوه‌ر و خۆراکی پێویستی ئه‌م خه‌بات و نافه‌رمانیه مه‌ده‌نیه، که بوونی ستراتیژی روونی داورۆژه بۆ به‌ده‌سه‌ڵات گه‌یشتن، دابین بکات؟. ئایا له پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ شۆرش و خه‌باتی گه‌ل وهێزه سیاسیه‌کانی کوردی له به‌شه‌کانی تری کوردستان دا، هاوده‌نگی وهاوکاری و په‌یامێکی یه‌کگرتوانه‌ی جێگای هیوا ومتمانه‌ی بۆ داهاتووی نه‌ته‌وه‌که‌مان هه‌یه؟. ئه‌وه‌ی که بیندراوه و بیستراوه سیاسه‌تی لایه‌نه سیاسیه‌کانی کورد له باکوری کوردستان، له هه‌مبه‌ر کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌یی کورد له به‌شه‌کانی تری کوردستان دا هیچ جۆره هاوده‌نگی و هاوکارێکی نییه، سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی که هه‌ر رۆژه‌ی خاوه‌نی شێوه‌ێک له‌خه‌باته‌و هه‌رجاره‌ی هه‌ڵگری دروشمێکه. که ئه‌م جۆره تێڕامان وهه‌ڵس و که‌وتانه زیان به داهاتووی خه‌بات و چاره‌نووسی کورد له‌م به‌شه‌ی کوردستان دا ده‌گه‌ێنێ و رێگای رزگار بوون دوور و درێژتر ده‌کاته‌وه.
سه‌ر هه‌ڵدان و خه‌باتی کورد بۆ وه‌ده‌ست هێنانی مافه ره‌واکانی له کوردستانی بن ده‌ستی ده‌وڵه‌تی به‌عس سوریا دا، کاریگه‌ری خه‌بات وراپه‌ڕینی به‌شه‌کانی تری کوردستانی له‌سه‌ره، سه‌ره‌رای ئه‌وه که چین و توێژه‌کانی گه‌ل له‌م به‌شه‌دا خاوه‌ن هه‌ستێکی به‌رزی نه‌ته‌وه‌ین و مافه‌کانیان زیاتر ژێر پێ خراوه و خه‌باتی کورد له‌م دواییانه‌دا جووڵه وته‌کانێکی باشی به‌خۆیه‌وه بینیوه ، لایه‌نه سیاسیه‌کان زیاتر له هه‌وڵی خۆناساندن دان نه‌ک ناساندنی کێشه‌ی نه‌ته‌وه‌که‌مان له‌م به‌شه‌دا.که ئه‌مه‌ش مێراتێکه له لایه‌نه سیاسیه‌کانی تری به‌شه‌ه‌کانی تری کورستانه‌وه بۆ ئه‌وانیش ماوه‌ته‌وه!. ئه‌وه‌ی که ده‌بوو لایه‌نه سیاسیه کوردیه‌کانی رۆژئاوای کوردستان له‌م هه‌ل و مه‌رجه‌دا بیکه‌ن، نه‌کراوه و له‌م به‌شه‌شدا ستراتیژێکی سیاسی روون و به‌نه‌ته‌وه‌یی کردنی به‌رخودان،بۆ داهاتووی کوردستان نابیندرێ و ته‌نانه‌ت نه‌یان توانیوه که کێشه‌و باسێکی به‌رچاو بۆ یاسا‌و ده‌سه‌ڵاتی سوریه له هه‌مبه‌ر داوای کورد وه‌ک پێویست بێننه ئاراوه و باس و خواستی شۆڕشی کورد و داواکانی له‌م وڵاته‌دا زۆر که‌م ره‌نگ و کپه !.
له‌کاتێک دا که ئاڵ و گۆڕ و به‌ره‌وپیشجوون له زوۆر بواردا له دنیا‌و ده‌وروبه‌ری نه‌ته‌وه و نیشتمانه‌که‌مان روویان داوه‌و ده‌ده‌ن و له‌م ئاڵ وگۆڕ و گوڕانکاریانه‌دا زۆر هه‌ل و ده‌لیوه‌ی له‌بارو ده‌گمه‌ن بۆ بزاڤی ره‌وای گه‌له‌که‌مان هه‌لکه‌وتوون، که‌ده‌کراو ده‌کرێ به قازانجی گه‌ل و نیشتامان و له پێناو رزگاری و سه ر‌به‌ستی و به‌خته‌وه‌ری نه‌ته‌وه‌ییمان دا وه‌قۆزرێن و به فیڕۆ نه چن، که‌چی ره‌وتی شۆڕش و ئاکار‌و شێوه خه‌باتی لایه‌ن وحیزبه سیاسیه‌کان له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا نه‌ک به‌ره‌و پێش نه‌چوه و ئالوگۆری به سه‌ردانه‌هاتوه، بگره تاراده‌ێکی به‌رچاو به‌روه پاش چونه‌و له زۆر بواردا چه‌قیان به‌ستوه و قه‌تیس ماون. ئه‌وه‌ی که ناوی ستراتیژی روون و دیار و هاوده‌نگی و یه‌کگرتوویی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ره‌و پێشچون و گه‌شه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تیه له لای لایه‌نه‌سیاسیه‌کانی سه‌رگۆڕه‌پانی سیاسی بزاڤی گه‌لی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا به‌ر چاوناکه‌وێ. ــــ ئه‌گه‌ر جار جارێک لایه‌نێک به شێوه‌ێک له شێوه‌کان له‌م باره‌وه هه‌نگاوی هه‌ڵگرتبێ وئاڵ و گۆڕێکی به‌سه‌ر دروشم و شێوه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی دا هێنابێ و ویستبێتی به شێوه‌ێکی سه‌رده‌میانه و هاوته‌ریب له‌گه‌ل ره‌وتی روداوه‌کان وپێویستی قۆناغ، خۆی بۆ درێژه‌دان به هه‌وڵ و تێکۆشانی ئاماده‌تر کردبێ، له لایه‌ن هێندێک لایه‌نی چاو له‌دوا و په‌یڕه‌وی داب و نه‌ریتی ئیکسپایر بووی کۆنی هه‌زار ساڵه، که‌وتونه به‌ر ته‌شه‌ر و توانجی وه‌ک: پشت هه‌ڵکردن له رێبازی شه‌هیدان ورێگای راستی شۆڕش و شێواندنی کلتور و داب ونریتی نه‌ته‌وایه‌تی وبه‌م شێوه تاوانبار کراون و دژایه‌تیان کراوه ـــ!. روانگه‌ی لایه‌نه سیاسیه‌کان له‌باری ستراتیژی نه‌ته‌وه‌ییه‌وه زۆر لاوازه‌و ئه‌وه‌ی که‌زۆرتر له به‌رچاوه و په‌ره‌ی پێدراوه و مخابن بۆته پڕۆسه‌ی حیزب ولایه‌نه‌کان، دڕدۆنگی ودووبه‌ره‌کی و لێکترازان و له‌ت بوون وبێ باوه‌ڕێ به‌یه‌کترو دوور که‌وتنه‌وه له جه‌ماوه‌ره، که ئه‌م ره‌وته وای کردوه چینی تازه پێگه‌یشتوو و رووناکبیران و چالاکانی بواری مه‌ده‌نی، به‌چاوی بێ باوه‌ڕی وبێ متمانه‌ییه‌وه بڕواننه لایه‌نه‌کان و هه‌ر ئه‌وه‌یه که له جموجولی تازه سه‌ر هه‌ڵداوی خه‌باتی سیاسی و نافه‌رمانی مه‌ده‌نی جه‌ماوه‌ر و چالاک وانانی بواری خه‌باتی مه‌ده‌نی، خۆیان بێ پشتیوان دێته‌به‌رچاو و له هه‌ل و مه‌رجی ناسکی ئێستای کوردستان و ئێران و ناوچه‌که‌دا، به دیل وئاڵتڕناتیڤێکی جێی متمانه و هه‌مه‌لایه‌نه نابینن. ئاڵتڕناتیڤێک که هه‌موو ده‌نگ و بۆچوون وفکرو ته‌یفه سیاسیه‌کان، خۆیانی تێدا وه‌بینن و له‌گه‌ڵ سه‌ر هه‌ڵدانی هه‌ر چه‌شنه ئاڵ و گۆڕێک دا، جڵه‌وی کار‌و باری وڵات و به‌ڕێوه‌به‌ری کۆمه‌ڵگای به ئه‌ستۆوه‌بێت، تا ئه‌وکاته‌ی که چین و توێژه‌کان له که‌ش وهه‌وێکی له باری ئازاد ودینموکرات دا، ده‌سه‌ڵاتێک هه‌ڵبژێرن که جوابگۆی ویست و هیواکانیان بێ و بارته‌قای ئه‌و هه‌موو ره‌نج و خوێن و مه‌ینه‌تیانه‌بیت که له پێناوی دا دراون. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌وه‌ی که له هه‌گبه‌ی حیزب و رێکخراو و لایه‌نه سیاسیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان دایه ، هه‌ر ئه‌وه‌یه که له سه‌ره‌تای شۆڕشی ئه‌م سه‌رده‌م و قۆناغه‌ی کورده‌وه‌بووه که ئه‌ویش له شۆڕشه‌کانی پێش خۆی وه‌ری گرتوه و بۆ ته ئایه‌ت ونابێ و ناکرێ ئاڵ و گۆڕی به‌سه‌ردابێت و له گه‌ڵ ره‌وتی رووداوه‌کان و ویست و خواستی سه‌رده‌م بێته‌وه. تاکه هیوا و ئاواتێک که چه‌ندین ساڵه کۆمه‌ڵانی کوردی تامه‌زرۆ و توونی ئازادی و یه‌کیه‌تی و ته‌بایی و به‌خته‌وه‌ری له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، رۆژ ژمێری بۆ ده‌که‌ن و به ئاواته‌وه‌ن که له لایه‌ن هێزو لایه‌نه کوردیه خه‌باتگێڕه‌کانه‌وه مژده‌ی وه‌دی هاتنیان پێ بدرێ، پێک هێنانی پلاتفۆڕمێکی سیاسی خاوه‌ن ستراتیژی روونی نه‌ته‌وه‌ییه له چه‌شنی به‌ره‌ێکی یه‌کگرتوو. ئه‌وه ماوه‌ێکی دوور ودرێژه حیزب ورێکخراوه سیاسیه‌کان بانگه شه‌ی بۆده‌که‌ن و هه‌ر کام له به‌ر خۆیه‌وه ئاماده‌گی و پێ خۆش بوونی خۆی بۆ ئه‌م ئه‌رکه پیرۆز و گرینگه نیشتمانیه ده‌رده‌بڕێ و لایه‌نی به‌رانبه‌ری به کۆسپ و له‌مپه‌ر له‌سه‌ر رێێ به ئه‌نجام گه‌یاندنی تاوانبار ده‌کات. کاتیێک که باس له پڕۆژه وگه‌ڵاڵه بۆ ئه‌م کاره دێته پێش هیچ کامیان خاوه‌نی پڕۆژه‌ێکی دیاری کراو یان لانی که‌م ده‌ست نیشان کردنی خاڵه گرینگه هاوبه‌شه‌کان نین.! لێره‌دا مرۆڤ بۆی هه‌یه که بپرسی: باشه ئه‌گه‌ر خاوه‌نی هیچ جۆره پرۆژه وپلانێک نین و تائێستا له‌م باره‌وه هیچ چه‌شنه خاڵ و په‌یڕه‌وێک ده‌ست نیشان نه‌کرابێ، ئه‌دی ئه‌و به‌ره‌ی باسی لێوه‌ده‌که‌ن، چ جۆره به‌ره‌ێکه؟ نه‌کا به‌ره‌ی کات به فیڕۆدان و کوشتنی هیوا و ئاواته‌کانی گه‌ل بێ؟.که‌وابوو ئه‌وه‌ی که حیزب و رێکخراوه‌سیاسیه‌کانی کورد لێی هاوبه‌شن و هه‌رکام به‌نۆره‌ی خویان هه‌ستی پێده‌که‌ن و به پێویستیشی ده‌زانن، به‌ڵام هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵناگرن، ئه‌وه‌یه که خاوه‌نی ستراتیژی دیاریکراوی نه‌ته‌وه‌یی نین و جوابگۆی ویست و داخوازیه‌کانی سه‌رده‌می ئێستای کۆمه‌ڵانی وه‌زاڵه‌هاتووی کورده‌واری نین . که ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی دابڕانی جه‌ماوه‌ر و لایه‌نه‌کان به‌شێوه‌ێکی به‌ر چاو له یه‌کترو سه‌ر خستنی پلان و گه‌ڵاڵه‌ی شوومی دژمنانمان!!.