گیانى پێنج که‌س له زیندانیانى ئه‌هلى حه‌ق له مه‌ترسیدایه
به پێى ر٠اپۆرتى ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له ئێران، مێهدى قاسم زاده، عیبادلا قاسم زاده، سه‌هه‌ند عه‌لى محه‌ممه‌دى، بهخس عه‌لى محه‌ممه‌دى و یونس ئاقایان
پێنج زیندانى ئه‌هلى حه‌ق به هۆى ئه‌وه‌ى ٤٤ رۆژه مانیان له خواردن گرتووه له هه‌ل و مه‌رجێکى خرابدان. به پێى ئه‌م ر٠اپۆرتهرۆژى چوارشه‌ممه ٨ى خهزهڵوهرى ١٣٨٧ ئه‌و که‌سانه چه‌ند جار تووشى ر٠شانهوه بوون که خوێنى له‌گه‌ڵ دابووه و ئێستا له حاڵى بێهۆشیدان.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى ئه‌و که‌سانه پێویستیان به‌وه‌یه له ده‌ره‌وه‌ى زیندان چاره‌سه‌ر بکرێن، به‌لام تا ئێستا بێ به‌ش کراون له سه‌ره‌تایی ترین خزمه‌تگوزارى پزیشکى. به پێى ئه‌و ر٠اپۆرته به هۆى بایه‌خ نه‌دانى به‌رپرسانى زیندان، ئه‌و که‌سانه له مه‌ترسى مه‌رگ دان.
شایانى باسه که ئه‌و زیندانیانه له کاتى تێکگیرانى دێى ئه‌وج ته‌په‌ى سه‌ر به میاندواو له‌گه‌ڵ هێزه‌کانى رژیم، به هۆى مه‌سه‌له‌ى مه‌زهه‌بی گیران و له دادگاى سه‌ره‌تایی ته‌واویان حوکمى ئێعدام‌یان به سه‌ردا سه‌پا، به‌لام له دیوانى به‌رزى رژیم ٣ که‌سیان به ١٣ ساڵ زیندان و ته‌بعید بۆ زیندانى یه‌زد مه‌حکوم کران، به‌لام حوکمى ئێعدامى مێهدى قاسم زاده و یونس ئاقایان وه‌ک خۆى ماوه.