جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

ئه‌مریکا داواى کرد چاودێرى ئابڵوقه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى پێ بسپێردرێ

ئه‌مریکا داواى کرد چاودێرى ئابڵوقه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى پێ بسپێردرێ

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا داواى له‌ رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان کرد کۆمیته‌یێک پێک بێت که‌ چاودێرى ئابڵوقه‌کانى رێکخراوى نه‌ته‌وه‌یه‌کگرتووه‌کان دژ به‌ رژیمى ئێران بکا و ئه‌و وه‌لاتانه‌ى که‌ له‌ به‌رێوه‌بردنى ئه‌و ئابڵوقانه‌ خۆده‌بوێرن، بناسێنێ.

برایان هوک جێگرى مه‌سه‌له‌ى نێونه‌ته‌وه‌یی وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریکا گوتى: رژیمى ئێران هه‌روا گوێ به‌ داواکانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان نادا.
ئه‌و رژیمه‌ به‌ هۆى فشارى ئابڵوقه‌کانه‌وه‌ زه‌ره‌رى لێکه‌وتووه‌ و تووشى ته‌ریک بوونه‌وه‌ بووه‌، رێکخراوى نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان ده‌بێ به‌ پێک هێنانى کۆمیته‌یێک ئه‌و وه‌لاتانه‌ى ئه‌و ئابڵوقانه‌ به‌رێوه‌ نابه‌ن، دیارى بکا.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ ر٠ابێرت گیتس وه‌زیرى دیفاعى ئه‌مریکا ووریایی دا: رژیمى ئێران له‌ هه‌وڵ دایه‌ چه‌کى ناوکه‌یی دروست بکا. ناوبراو که‌ له‌ ناوه‌ندى کارنگى قسه‌ى ده‌کرد، زیادى کرد: ئیمتیازى جۆراوجۆر به‌و رژیمه‌ دراوه‌ به‌لام نایهه‌وێ گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی خۆى ر٠اگرێ.

16 سال و 22 روز و 15 ساعت و 38 دقیقه پیش از این

ئه‌مریکا داواى کرد چاودێرى ئابڵوقه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى پێ بسپێردرێ

ئه‌مریکا داواى کرد چاودێرى ئابڵوقه‌کانى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشى پێ بسپێردرێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن