دوشنبه 

5 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

که‌بوودوه‌ند پێویستى به‌ ده‌رمان کردنه‌ نه‌ک ته‌ئیدى ١١ ساڵ زیندان بۆى

که‌بوودوه‌ند پێویستى به‌ ده‌رمان کردنه‌ نه‌ک ته‌ئیدى ١١ ساڵ زیندان بۆى

رێکه‌وتى ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئوستانى تاران حوکمى ١١ ساڵ زیندانى بۆ محه‌ممه‌د سدیق که‌بودوه‌ند ته‌ئید کرده‌وه‌.

ئه‌و حوکمه‌ رێکه‌وتى ٢ى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٧ له‌لایه‌ن لقى ١٥ى دادگاى رژیم له‌ تاران به‌ تاوانى دامه‌زرانى رێکخراوى دیفاع له‌ مافى مرۆڤى کوردستان و پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم ده‌رچوو. پارێزه‌رى ئه‌و رۆژنامه‌نووسه‌ خانمى نه‌سرین ستوده‌ به‌ هه‌واڵنێرانى بێ سنوورى ر٠اگه‌یاندوه‌ که‌ په‌روه‌نده‌ى ناوبراوى بۆ پێداچوونه‌وه‌ى زیاتر بۆ ده‌فته‌رى ئاخوند شاهرودى ده‌نێرێ.
هه‌واڵنێرانى بێ سنوور له‌وه‌ باره‌وه‌ رایانگه‌یاندوه‌: محه‌ممه‌د سدیقى که‌بودوه‌ند به‌ تاوانى نار٠ه‌وا به‌ زیندان مه‌حکوم کراوه‌، دیفاع له‌ مافى مرۆڤ دژ به‌ ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یی نیه‌. ئه‌وه‌ ته‌نیا به‌هانه‌یه‌ بۆ سه‌رکوتى رۆژنامه‌نووسان، که‌ له‌ نووسراوه‌کانى دا هه‌موو کاتێ له‌ جیاوازى و پێشێلکارى مافى نه‌ته‌وه‌کان نار٠ه‌زایه‌تى ده‌ربر٠یوه‌.
مافه‌ سه‌ره‌تاییه‌کانى وه‌ک ده‌رمان کردن و چاوپێکه‌وتن له‌گه‌ڵ پارێزه‌ر و خانه‌واده‌ى ئه‌و رۆژنامه‌ نووسه‌ له‌لایه‌ن به‌رپرسانى دادوه‌رى و ئه‌منیه‌تى رژیمه‌وه‌ پێشێل ده‌کرێ. به‌رپرسانى رژیمى ئێران له‌ سلامه‌تى زیندانیه‌کان به‌رپرسن. محه‌ممه‌د سدیقى که‌بوودوه‌ند پێویستى به‌ ده‌رمان کردنه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى زیندان.
ناوبراو له‌ مانگى پووشپه‌ر٠ى ١٣٨٦ه‌وه‌ له‌ زیندانى ئه‌وینه‌ و نه‌خۆشى کولیه‌، جه‌رگ و پرۆستاتى هه‌یه‌ و تا ئێستا بێ به‌ش کراوه‌ له‌ مه‌ره‌خه‌سى. په‌رى ناز حه‌سه‌نى هاوسه‌رى محه‌ممه‌د سدیق که‌بوودوه‌ند به‌ هه‌واڵنێرانى بێ سنوورى گووتووه‌، له‌ رێکه‌وتى ٣ى ر٠ه‌زبه‌وره‌وه‌ ناوبراو چاوپێکه‌وتنى لێ قه‌ده‌غه‌ کراوه‌.
له‌ رێکه‌وتى ٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ر٠اگه‌یێندرا که‌ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى ئوستانى تاران ١١ ساڵ زیندانى بۆ ناوبراو ته‌ئید کردوه‌. ئه‌و دادگایه‌ بۆ دامه‌زرانى رێکخراوى مافى مرۆڤى کوردستان حوکمى ١٠  ساڵ زیندان و بۆ پروپاگه‌نده‌ دژ به‌ رژیم ١ ساڵ زیندانى به‌ سه‌ردا سه‌پاندوه‌.
له‌لایێکى دیکه‌وه‌ له‌ رێکه‌وتى ٤ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧ هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى فرۆکه‌خانه‌ى تاران رێگه‌یان نه‌داوه‌ به‌ ١٠  که‌س له‌ رۆژنامه‌نووسان که‌ له‌ ئێران بچنه‌ ده‌ر. ئه‌و رۆژنامه‌نووسانه‌ له‌لایه‌ن رێکخراوێکى ناحکومه‌تى ئه‌مریکاییه‌وه‌ بانگهێشت کرابوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانى رژیم سه‌ره‌تا رێگه‌یان پێ دابوون به‌لام هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌کانى فرۆکه‌خانه‌ رێگه‌یان نه‌دان و بۆ لێکۆڵینه‌وه‌ بانگیان کردن بۆ ئیداره‌ى ئیتلاعات.

16 سال و 24 روز و 16 ساعت و 1 دقیقه پیش از این

که‌بوودوه‌ند پێویستى به‌ ده‌رمان کردنه‌ نه‌ک ته‌ئیدى ١١ ساڵ زیندان بۆى

که‌بوودوه‌ند پێویستى به‌ ده‌رمان کردنه‌ نه‌ک ته‌ئیدى ١١ ساڵ زیندان بۆى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن