رژیمى ئێران گه‌لاڵه‌ى تاقیکردنه‌وه‌ى نهێنێ ناوکه‌یی به ده‌سته‌وه‌یه
هه‌واڵده‌رى ئاسوشیتدپرێس له ر٠اپۆرتێکدا له ویه‌ن له زمان سه‌رچاوه‌یێکه‌وه نووسى: رژیمى ئێران له‌م دواییانه‌دا به نهێنى بۆ به‌ده‌ست هێنانى ئورانیۆمى زۆر غه‌نى کراو
له پاشماه‌وى سووته‌مه‌نى ناوکه‌یی، په‌ره‌پێدانى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی خۆى به‌رێوه بردوه.
کارناسان گووتیان: رژیمى ئێران به شێوه‌ى نهێنى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی خۆى په‌ره پێده‌دا و ئه‌وه کاره‌کانى دوو ده‌یه‌ى ر٠ابووردووى سه‌دام حسه‌ین سه‌رۆک کۆمارى پێشووى عێراق وه‌بیر دێنێته‌وه.
ئه‌و دیپلۆماتانه به پشت به‌ستن به ر٠اپۆرتى سه‌رچاوه‌ى باوهر٠پێ کراو له ناوخۆى ئێران، گووتیان: رژیمى ئێران سه‌رى داخستووه و به شێنه‌یی به‌ره‌و به‌ده‌ست هێنانى چه‌ک و چۆڵى ناوکه‌یی هه‌نگاو هه‌ڵده‌گرێ.
کارناسانى ناوکه‌یی سه‌باره‌ت به ئاکامى ئه‌و کاره‌ساته ووریاییان دا‌و و گووتیان: ئه‌و رژیمه به دروست کردنى مه‌وادى زۆر به‌هێز به مه‌به‌ستى به‌کار هێنانى کلاوى ناوکه‌یی، پێى له بهر٠ى خۆى زیاتر ر٠اکێشاوه.
له هه‌مان کاتدا رۆژنامه‌ى واشینگتۆن پۆست به ئیشاره به هه‌وڵى رژیمى ئێران بۆ به‌ده‌ست هێنانى چه‌کى ناوکه‌یی نووسى: ده‌بێ به خه‌ڵکى ئێران بڵێین که ئێمه له‌وه‌ى که ئه‌و وه‌لاته ببێته خاوه‌نى تکنلۆژى ناوکه‌یی ناترسین، به‌ڵکوو ترسى ئێمه له‌و رژیمه سه‌ره‌رۆ دینیه‌یه که ده‌ستى بگاته چه‌کى ناوکه‌یی. رژیمێکى دینى ته‌یار به چه‌کى ناوکه‌یی له هه‌ر شوێنێکى جیهان بێ، جێى مه‌ترسیه.
ئه‌و رۆژنامه نووسى: بۆ ر٠اگرتنى گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی رژیمى ئێران ده‌بێ دوو جۆر فشار دژ به رژیم به‌کار بێ، یه‌کێک رێگه نه‌دان به ناردنى به‌نزین بۆ ئێران و ئه‌وه‌ى دیکه رێگه نه‌دان به ناردنى نه‌وتى ئه‌و رژیمه، که ئه‌و دوو شێوه فشاره ده‌توانێ رووخانى ئه‌و رژیمه مه‌زهه‌بیه‌ى لێ بکه‌وێته‌وه.