جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

مردنى جێى گوومانى زیندانیێکى سیاسى

مردنى جێى گوومانى زیندانیێکى سیاسى

هه‌ڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ به‌ پێى هه‌واڵى گه‌یشتوو خانه‌واده‌ى خوالێخۆشبوو عه‌بدولر٠ه‌زا ر٠ه‌جه‌بی که‌ هه‌واڵى مردنی ناوبراو رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٨ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بلاو بووه‌ته‌وه‌ یان ته‌ئید کرد.

سه‌رله‌ به‌یانى رۆژى چوارشه‌ممه‌ ٨ى خه‌زه‌ڵوه‌ر خانه‌واده‌ى ر٠ه‌جه‌بی له‌ دواى بلاو بوونه‌وه‌ى هه‌واڵى مردنى ناوبراو پێوه‌ندیان به‌ زیندانى ئه‌وینه‌وه‌ گرت، به‌رپرسانى زیندان له‌گه‌ڵ ر٠اگه‌یاندنى ته‌بعیدى ناوبراو بۆ زیندانى ره‌جایی شار داوایان له‌و خانه‌واده‌یه‌ کرد له‌ زیندانى ر٠ه‌جایی شار بۆى بگه‌ر٠ێن.
دواى ئه‌وه‌ خانه‌واده‌ى ناوبراو پێوه‌ندى ده‌که‌ن به‌ زیندانى ناوبراوه‌وه‌ به‌رپرسانى زیندانه‌که‌ پێ یان ده‌ڵه‌ن که‌ ته‌حتیله‌ و به‌وه‌ له‌ وه‌لام دانه‌وه‌ به‌ پێوه‌ندیه‌ ته‌له‌فونیه‌که‌ خۆیان ده‌بوێرن. خانه‌واده‌ى ناوبراو ده‌چنه‌ به‌ر ده‌رگاى ئه‌و زیندانه‌ و له‌ ئاکامدا له‌ دواى چه‌ند سه‌عات چاوه‌رێیی به‌رپرسانى زیندانه‌که‌ هه‌واڵى مردنى ئه‌و زیندانیه‌ سیاسیه‌ ده‌ده‌ن به‌ خانه‌واده‌که‌ى.
ر٠ه‌جه‌بی له‌ ٧ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧دا ده‌گوازرێته‌وه‌ و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ هه‌واڵى مردنى ناوبراو بلاو ده‌بێته‌وه‌، وێ ده‌چێ که‌ ر٠ه‌جه‌بی له‌ زیندانى ئه‌وین مردبێ و به‌ هۆى نادیار له‌ دواى مردن گوازتبێتیانه‌وه‌ بۆ زیندانى ر٠ه‌جایی شار.
عه‌بدولر٠ه‌زا ر٠ه‌جه‌بی له‌ ئه‌ندامانى سازمانى موجاهیدینى خه‌لقى ئێران بوو که‌ له‌ سه‌رتاى ساڵى ١٣٨٠  له‌ شه‌ر٠ێکى چه‌کداریدا له‌ سه‌ر سنوور له‌ دواى ئه‌وه‌ به‌ تیکه‌ى ناره‌نجۆک بریندار بوو گیرا، ناوبراو ماوه‌ى ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ هه‌ر به‌و تیکه‌ نارنجۆکانه‌وه‌ زیندانى برده‌ سه‌ر هیچ کاتێ رێگه‌یان نه‌داوه‌ پزیشک چاوى پێ بکه‌وێ هه‌ر چه‌ند زۆر پێویستى به‌ پزیشک بوو.
ناوبراو دواى دادگایی سه‌ره‌تا به‌ ئێعدام و دوایی به‌ زیندانى هه‌تا هه‌تایی مه‌حکوم کرا و له‌م چه‌ند مانگه‌ى دواییدا له‌ به‌ندى ٣٥٠ ى زیندانى ئه‌وینه‌وه‌ درا به‌ به‌ندى ئه‌نده‌رگاى ٨ له‌ زیندان که‌ جیگه‌ى زیندانیه‌ بێگانه‌ و موعتاده‌کانه‌.

16 سال و 21 روز و 17 ساعت و 35 دقیقه پیش از این

مردنى جێى گوومانى زیندانیێکى سیاسى

مردنى جێى گوومانى زیندانیێکى سیاسى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن