چه‌ند قسه‌یێک له سه‌ر بابه‌تى لادان له مۆدێرنیته‌ى مادیح ئه‌حمه‌دى
عه لى به هرامى
کاک مادێح ئه‌حمه‌دى له بابه‌تى لادان له مۆدێرنیته که له ژماره ٢٤ـ٢٣ى گۆڤارى تیشکدا بلاو بۆته‌وه، باسى له هێزه دیاره‌کانى رۆژهه‌لاتى کوردستان کردوه، نووسه‌ر پێشه‌کیى بابه‌ته‌که‌ى باش دارشتوه به‌لام له باس کردن له سه‌ر هێزه سیاسیه‌کان به به‌تایبه‌ت سازمانى خه‌بات به هه‌ڵه‌دا چووه که من لێره‌دا به ئه‌رکى خۆمم زانى ئه‌و هه‌لانه‌ى له باسى سازمانى خه‌باتدا کردویه‌تى بخه‌مه به‌رچاو.
له باسه‌که‌ى له پێوه‌ند به سازمانى خه‌بات هه‌ر ئه‌ونده‌ى راسته که ده‌ڵێ ئه‌م سازمانه (سازمانى خه‌بات) له دواى شۆرشى گه‌لانى ئێران پێک هاتووه، هه‌ر له دواى ئه‌وه نووسیویه‌تى که بر٠واى به حکومه‌تێکى ئیسلامى هه‌یه!!!
من به کاک مادیح و تێکر٠اى خوێنه‌رانى گۆڤارى ناوبراو ده‌ڵێم که سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران به مه‌به‌ستى دامه‌زرانى حکومه‌تى ئیسلامى نیه و وه‌ک له خاڵى یه‌که‌مى به‌رنامه‌ى سازماندا هاتووه، باوهر٠ى به حکومه‌تێکى دیموکراتیک هه‌یه که تێ ی‌دا مافى هه‌موو نه‌ته‌وه و ئایین و مه‌زهه‌ب و تاکێک پارێزراو بێ. سازمانى خه‌بات بۆ رێز نان له باوهر٠ى تێکر٠ایی خه‌ڵکى کوردستان پێى وایه که ده‌بێ بۆ دارشتنى قانوونى داهاتوو که‌ڵک له دینى پیرۆزى ئیسلام وه‌ر بگیرێ، وه‌ک ئه‌وه‌ى که‌ڵک وه‌رده‌گیرێ له جارنامه‌ى گه‌ردوونى مافى مرۆڤ و تێکر٠اى بۆچوونه‌کانى دیکه.
ئه‌و به‌رێزه نووسیویه‌تى: تا دوو ساڵ له‌وه پێش ناوى رێکخراوى خه‌باتى ئیسلامى کوردستانى ئێران بوو، کاکى نووسه‌ر به داخه‌وه زه‌حمه‌تى به بخۆى نه‌داوه به‌ڵگه و نووسراوه‌کانى ٣ ساڵ له‌وه پێش چاو لێ بکا یا خۆد په‌یره‌و و پرۆگرامه‌که‌ى کونگره‌ى ٢ى سازمانى خه‌بات وه‌خوێنێ یان پرسیار له شاره‌زایان بکا تا ئه‌و هه‌موو هه‌ڵه‌ى ته‌حویل به خوێنه‌رانى تیشک نه‌دایه. ئه‌وه‌ى که نه‌یتوانیوه ناوى دروستى سازمان که نزیک به ٣٠ ساڵه هاوشانى حیزبه‌که‌ى ئه‌و بۆ هاتنه دیی ئامانجه ره‌واکانى نه‌ته‌وه‌ى کورد خه‌بات ده‌کا، هه‌ڵه‌یێکى گه‌وره‌ی دیکه‌ى کاک مادێحه و له سه‌رى ده‌که‌وێ. هیچ کات سازمانى خه‌بات ناوى سازمانى خه‌باتى ئیسلامى نه‌بووه به‌ڵکوو له پێش کونگره‌ى سێهه‌م ناوى (سازمانى خه‌باتى نه‌ته‌وایه‌تى و ئیسلامى کوردستانى ئێران) بووه و ئه‌و دوو ناوه ئه‌گه‌ر سه‌رنجى بدرێتێ هه‌ست ده‌کرێ جیاوازیان هه‌یه.
نووسه‌رى به‌رێز ده‌ڵێ: سازمانى خه‌بات به هۆى ئه‌و ته‌قینه‌وه و کارى تیرۆریستانه‌وه ووشه‌ى ئیسلامى له ناوى خۆى سر٠یوهتهوه!!!
له پێوه‌ند به‌و هه‌ڵه‌یه‌ى نووسه‌ردا ده‌ڵێم له کونگره‌دا ئاڵووگۆر له ناو و ئارم و دروشمى سازمانى خه‌بات دا مافى ئه‌ندامانى کونگره‌یه و هیچ که‌س و لایه‌نێک ناتوانێ و بۆى نیه ده‌ست کارى ناو یا ئامانجى سازمانى خه‌بات بکا. سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له کونگره‌ى سێهه‌مى خۆى دا که له مانگى ر٠هشهممهى ١٣٨٤دا به‌رێوه‌چوو به پێى ده‌نگى زۆرینه (ئیسلامى) لابرد ئه‌ویش نه‌ک له به‌ر کرده‌وه‌ى تاقم و گروپه ترۆریستیه‌کان، چوونکه سازمانى خه‌بات و کار و تێکۆشانى له‌گه‌ڵ تاقم و ترۆریسته‌کان جیاوازى بووه، سازمانى خه‌بات خه‌باتێکى نه‌ته‌وه‌یی کردوه و ده‌یکا و له پێش کونگره‌ى سێهه‌میش خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی ده‌کرد له سه‌ر بیرى ئیسلامى پێشکه‌وتوو. سازمانى خه‌باتى کوردستانى ئێران له کونگره‌ى سێهه‌مى خۆیدا خه‌باتى نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانى وه‌ک خه‌ت و رێباز هه‌ڵبژارد و ر٠ێزى بۆ باوه‌ر و بۆچوونه‌کانى دیکه‌ش سه‌لماندوه.
یه‌کێک له هه‌ڵه هه‌ره زه‌قه‌کانى دیکه‌ى نووسه‌ر ئه‌وه‌یه که نووسیویه‌تى له دواى لابردنى ووشه‌ى ئیسلام له کونگره‌ى ئه‌م رێکخراوه‌دا، کێشه ساز بوو و دوو ده‌سته‌یی لێ که‌وته‌وه!!!
ئه‌و زانیاریه‌شى به ته‌واوى هه‌ڵه‌یه چوونکه له سازمانى خه‌بات دا جه‌وێکى دیموکراتیک حاکمه و دژایه‌تى هیچ باوه‌ر و دینێک نه‌کراوه تا باوه‌رداران ده‌سته و ده‌سته به‌ندى بکه‌ن، بگره له چوارچێوه‌ى ته‌شکیلاتى سازمان ته‌نیا شتێک که مه‌به‌سته دڵسۆزیه بۆ نه‌ته‌وه‌ى کورد و ته‌بایی و یه‌کگرتوویی جێگیره، سازمانى خه‌بات دوور بووه له هه‌ر جۆره ده‌سته و ده‌سته به‌ندیێک و ملاک له سازمان دا هه‌وڵ تێکۆشان و دڵسۆزیه بۆ رێگاى شه‌هیدان و هیچى دیکه.