جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بیره‌وه‌رى ٢٩ ساڵ فیداکارى و گیانبازى

١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بیره‌وه‌رى ٢٩ ساڵ فیداکارى و گیانبازى

هاونیشتمانه‌ تێکۆشه‌ره‌کان!
پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات!
له‌مێژووى جولانه‌وه‌ى ره‌واى گه‌لى کورد به‌ تێکر٠ا و له‌ ٢٩ ساڵ تێکۆشان و فیداکارى هۆگران و ئه‌ویندارانى رێبازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، رۆژ و یادى گه‌لێک پیرۆز و به‌نرخ هه‌یه‌ که‌ جێگه‌ى شانازى و گرینگى پێدانن.

یه‌کێک له‌و رۆژه‌ مێژووییه‌ جێ بایه‌خانه‌ له‌مێژووى سازمانى خه‌بات و له‌ جولانه‌وه‌ى گه‌لى کورد له‌کوردستانى ئێران، به‌رانبه‌ر ده‌سه‌لاتى سه‌ره‌رۆى ئاخوندى، رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ساڵى ١٣٥٨ـ١٣٧٩یه‌ که‌ تیایدا، پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کان و هێزى به‌رگری یه‌ چاونه‌ته‌سه‌کانى ده‌فته‌رى مامۆستا شێخ عیزالدین که‌ له‌دواییدا له‌ریزى سازمانى خه‌بات دا سازماندران، یه‌کێک له‌داستان و نه‌به‌رده‌ که‌م وێنه‌کانیان له‌مقاوه‌مه‌ت و دیفاعى مه‌شروعى گه‌لى سته‌م لێکراوى کوردستان تۆمار کرد و زه‌ربه‌تێکى ئه‌وه‌نده‌ کاریگه‌ریان له‌هێزى به‌کرێگیراوى دژمن وه‌شاند که‌ خومه‌ینى له‌جه‌ماران وه‌ده‌نگ هێنا و ناچارى کرد دان به‌ شکستیدا بێنێ و داواى ر٠اگرتنى شه‌ر٠ له‌گه‌ڵ گه‌لى کورد و ده‌ست پێکردنى ووتووێژ بکا.
ئه‌گه‌رچى زۆرى پێ نه‌چوو جارێکى دیکه‌ ده‌سه‌لاتى ئاخونده‌کان شه‌ر٠ى له‌گه‌ڵ کورد ده‌ست پێکرده‌وه‌، به‌لام جه‌نگى قاره‌مانانه‌ى رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر که‌ له‌پێچه‌کانى جاده‌ى هه‌ژده‌دۆلان و که‌وپێچ تا ناو شارى بانه‌ درێژه‌ى کێشا و زیاتر له‌٧٠  ماشێنى دوژمنى تێدا له‌ناوچوو و ژماره‌یێکى به‌رچاویشى له‌هێزى قودس تێدا کوژرا و بریندار و به‌دیل گیران، نرخ و گرینگیه‌که‌ى له‌جولانه‌وه‌ى رزگاریخوازنه‌ى گه‌لى کورد له‌کوردستانى ئێراندا هه‌ر ده‌مێنێ و به‌ ئاڵ و گۆره‌کان له‌جولانه‌وه‌ى گه‌له‌که‌مان، رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر و ده‌یان رۆژى دیکه‌ که‌ قاره‌مانى و نه‌به‌ردى پێشمه‌رگه‌کانى کوردستانى تێدا ئه‌نجام دراون، گرینگیان ده‌مێنێ و له‌مێژووى خه‌باتى ئازادیخوازانه‌دا تۆمار ده‌کرێن.
بێگومان له‌مێژووى ٢٩ ساڵ خه‌بات و کۆڵنه‌دان و فیداکارى پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات دا، ده‌یان بیره‌وه‌رى و نه‌به‌ر و ئازایه‌تى به‌رچاوى تێدایه‌ که‌ هه‌رکام له‌و رۆژانه‌، به‌نه‌وعێک له‌ر٠اگرتنى جولانه‌وه‌ى ئازادیخوازانه‌ى گه‌له‌که‌مان و مه‌شروعیه‌تى خه‌باتى ره‌وا جێگه‌یان دیاره‌، که‌ به‌ ده‌ست نیشان کردنى رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ رۆژى پێشمه‌رگه‌ى سازمانى خه‌بات له‌گرینگى و نرخى ئه‌و رۆژ و بیره‌وه‌ریانه‌ى دیکه‌ که‌م نابێته‌وه‌. سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران، رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى له‌به‌ر ئه‌وه‌ به‌ رۆژى پێشمه‌رگه‌ دیارى کرد، که‌ له‌لایێک ماوه‌ى زیاتر له‌یه‌ک ساڵ چالاکى و فیداکارى و خوێنى رێبوارانى سازمانى خه‌بات که‌ پێشتر له‌ده‌فته‌رى مامۆستا چالاکیان ده‌کرد، گرێ بداته‌وه‌ به‌ تێکۆشان و فیداکارییه‌کان که‌ دوایی به‌ پێکهاتنى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران درێژه‌یان کێشا. و هه‌روه‌ها ئه‌مه‌ک وه‌فایێکیش بێ بۆ شه‌هیدانى به‌ نرخى سازمان که‌ گیانى پیرۆزباین فیداى ئامانجه‌کانى گه‌له‌که‌مان کرد.
بێگومان ئه‌وانه‌ى ئه‌و قاره‌مانیه‌ که‌م وێنه‌ی رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٥٨ى کۆچى خۆرى یان له‌بیره‌ ده‌زانن، که‌ پێشمه‌رگه‌کان چ قاره‌مانه‌تیێکیان له‌خۆیان نواند و چ که‌ جێگه‌ى خۆى بووه‌، رۆژى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌رۆژى پێشمه‌رگه‌ ده‌ست نیشان بکرێ.
له‌یادى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر، ٢٩ ساڵ قاره‌مانى و گیانبازى پێشمه‌رگه‌ به‌وه‌ج و قاره‌مانه‌کانى سازمانى خه‌بات درود ده‌نێرین بۆ رۆحى شه‌هیدانى سه‌رفراز و که‌س و کارى به‌رێزیان و به‌ بۆنه‌ى ١٠  خه‌زه‌ڵوه‌ر پیرۆزبایی به‌ تێکرای ئه‌ویندارانى رێبازى سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران پێشکه‌ش ده‌که‌ین.
کومیته‌ى ناوه‌ندى
سازمانى خه‌بات ى کوردستانى ئێران
١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌رى ١٣٨٧


16 سال و 21 روز و 21 ساعت و 34 دقیقه پیش از این

١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بیره‌وه‌رى ٢٩ ساڵ فیداکارى و گیانبازى

١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر بیره‌وه‌رى ٢٩ ساڵ فیداکارى و گیانبازى


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن