یه‌که‌مین,کۆسپ,و,ته‌گه‌ره‌,له‌,بارى,ئاسایش,و,ئه‌منییه‌تی,نه‌ته‌وه‌یی,بۆ,سه‌رۆک,کۆماری,نویێ,ئه‌مریکا,ته‌وه‌ره‌ی,ئێرانه‌،,که‌,له‌,داهاتوودا,ئه‌و,رژێمه‌,ده‌توانێ,خۆی,به‌,چه‌کی,ناوکه‌یى,ته‌یار,بکات.
"/>
جمعه 

2 سپتامبر 

2724
xebatmedia

سازمانی خه‌باتی کوردستانی ئێران

نابێ رێگه‌ بدرێ رژێمی ئاخوندی ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێ

نابێ رێگه‌ بدرێ رژێمی ئاخوندی ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێ

و: بورهان شاهمورادى
رۆژنامه‌ی واشینگتۆن پۆست، هه‌واڵنێری \"ریانووستی\" روسیه‌
یه‌که‌مین کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ له‌ بارى ئاسایش و ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بۆ سه‌رۆک کۆماری نویێ ئه‌مریکا ته‌وه‌ره‌ی ئێرانه‌، که‌ له‌ داهاتوودا ئه‌و رژێمه‌ ده‌توانێ خۆی به‌ چه‌کی ناوکه‌یى ته‌یار بکات.

به‌رپرسانی گروپی تایبه‌ت سه‌باره‌ت به‌ دروست کردنی چه‌کی ناوکه‌یی له‌ ئێران دوای هه‌ڵسه‌نگاندن و وتووێژ که‌ ماوه‌یێک له‌مه‌و پێش کۆتاییان به‌ کاره‌کانی خۆیان هێنا، به‌م ئاکامه‌ گه‌یشتوون که‌ بنه‌مای سیاسه‌تی ژیرانه‌ و هه‌مه‌ چه‌شنه‌ له‌ لایه‌ن هه‌ر دو پارتی سه‌ره‌کی ئه‌مریکا( کۆماریخۆاز و دیموکراته‌کان) سه‌باره‌ت به‌ رژێمی ئاخوندی، ده‌بێ له‌ سه‌ر پێنج بنه‌مای سه‌ره‌کی پێک بێت که‌ له‌ خۆاره‌وه‌ ئاماژه‌یان پێ کراوه‌:
بنه‌مای یه‌که‌م:
ده‌ستپێر٠ا گه‌یشتنی رژێمی ئاخوندی به‌ چه‌کی ناوکه‌یى له‌ رووی ئیستراتیژیکیه‌وه‌ نابێ قه‌بووڵ بکرێ. ئه‌وه‌ هه‌ره‌شه‌یێکه‌ بۆ سه‌ر ئاسایش و ئه‌منییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریکا، ئاشتی و سه‌قامگیری ناوچه‌یی، ئاسایش و ئه‌منییه‌تی وزه‌، چالاک و کارامه‌ بوونی بنه‌مای پێوه‌ندییه‌کانی چه‌ند لایه‌نه‌ و هه‌ر وه‌ها ده‌ستووره‌کانی بر٠یارنامه‌ی به‌رگری له‌ په‌ره‌سه‌ندنی چه‌کی ناوه‌کی ( ئێن.پی.تی ).
ئێران به‌ دابین کردنی پێداویستیه‌کانی ناوکه‌یى خۆی ده‌توانی به‌ ئاسانی به‌رگری له‌ خۆی بکات و به‌ شێوه‌یێکی ئاشکرا دزه‌ بکاته‌ نێو عیراق و به‌ ته‌واوی به‌ سه‌ر ناوچه‌که‌دا سه‌یته‌ره‌ی هه‌بێت. ئێمه‌ خۆازیاری هاوکاری له‌ گه‌ڵ ئێرانێکی دیموکراتین، به‌لام ده‌سه‌لاتی رژێمی دین سالار و رادیکاڵ که‌ پشتیوانی له‌ تروریزم بکات، رێگای پێ نادرێت.
بنه‌مای دووهه‌م:
ئێمه‌ له‌و بر٠وایه‌ داین که‌ ته‌نها بژارده‌ ئه‌وه‌یه‌ که‌ به‌ ته‌واوی کاری پالاوته‌ کردنی ئۆرانیوم له‌ خاکی ئێران رابگیرێت. له‌ راستیدا ناوه‌ندی پالاوته‌ کردنی ئۆرانیوم له‌ نه‌ته‌نز توانای فه‌نی پێویستی بۆ ئه‌و کاره‌ هه‌یه‌، ئه‌گه‌ر ئاژانس ئه‌و ناوه‌نده‌ نه‌خاته‌ ژێر چاودێری له‌ داهاتوو دا رژێمی ئێران ده‌توانی چه‌ک و چۆڵی ناوکه‌یى دروست بکات و ئیتر لێکۆڵه‌ره‌وان و توێژه‌رانی نێوده‌وڵه‌تی ده‌رفه‌تی هیچ کارێکیان بۆ نامێنێت.
شورای ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سێ جار بانگهێشتی ئه‌وه‌ی کردووه‌ که‌ رژێمی ئێران ده‌بێ پالاوته‌ کردنی ئۆرانیوم رابگرێت، به‌لام ئاژانسی نێوده‌وڵه‌تی وزه‌ی ئه‌تۆمی له‌ ئاکامدا گوتی که‌ رژێمی ئیران پێبه‌ند نییه‌ له‌ سه‌ر بریاره‌کانی ئێن. پی. تی و ئه‌وه‌ش ده‌توانی زه‌ربه‌ێیکی کوشنده‌ بێت بۆ یاساکانی نێوده‌وڵه‌تی و بایه‌خ نه‌دان به‌ ئاژانسی وزه‌ی ئه‌تۆمی.
بنه‌مای سێهه‌م:
هه‌ر چه‌ند رێگا چاره‌ی دیپلۆماتیک هێشتا کاری پێده‌کرێت، به‌لام سه‌رکه‌وتن له‌ جێبه‌جی کردنی ئه‌وانه‌دا کاتێ دێته‌ ئاراوه‌ که‌ له‌ روانگه‌ی زۆر و ده‌سه‌لاته‌وه‌ هه‌ڵوێست بگرین و وتووێژ بکه‌ین. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش پێویستیمان به‌ هاوئاهه‌نگی دیاری کراو له‌ گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی خۆمان هه‌یه‌ و هه‌روه‌هاش توندتر کردنه‌وه‌ی ئابلۆقه‌کان. ئه‌گه‌ر هاوپه‌یمانه‌کانی ئێمه‌ له‌ ئوروپا پێوه‌ندی تیجاری خۆیان له‌ گه‌ڵ ئێران نه‌پچر٠ن، وتووێژه‌کان له‌ گه‌ڵ ئێران کاریگه‌ر نابن.
سه‌ره‌ ر٠ای ئه‌مانه‌ش پێک هێنانی به‌ره‌ێیکی یه‌کگرتوو گرینگه‌، تا ئه‌هرومه‌کانی به‌کار هێنانی فشار بۆ سه‌ر ئێران زۆر بێت. ده‌توانیین زۆرکاربکه‌ین بۆزیاترگه‌مرۆدانى ر٠ژیم. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش ده‌بێ ته‌واوی رێگاکانی هه‌ڵهاتن بگرین و له‌ ئامراز و که‌ره‌سته‌ی به‌هێز که‌ڵک وه‌رگرین، وه‌ک به‌شی ٣١١ی یاسای خه‌بات دژ به‌ تیرۆریزم، تا بانکه‌کانی ئێرانی به‌ ته‌واوی نه‌توانن ده‌ستیان به‌ سیسته‌می ماڵی ئه‌مریکا بگات. ئه‌گه‌ر به‌م شێوه‌ ئیستراتیژیه‌ ئێران بگه‌رێته‌وه‌ سه‌ر وتووێژ، ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کانی ده‌بێ چوارچێوه‌ێیکی کاتی بۆ وتووێژ دیاری بکه‌ن. ئه‌گینا رژێمی ئێران هه‌وڵ ده‌دا که‌ وتووێژه‌کان درێژه‌ بکێشێت و له‌م ده‌رفه‌تانه‌ که‌ڵک وه‌ر گرن بۆ دروست کردنی چه‌کی ناوکه‌یى.

بنه‌مای چواره‌م:
بۆ ئه‌وه‌ی که‌ ئیسرائیل ناچار نه‌بێت که‌ یه‌ک لایه‌نه‌ کرده‌وه‌ێیک دژ به‌ ر٠ژیمى ئێران ئه‌نجام بدا، سه‌رۆک کۆمار ده‌بێ متمانه‌ به‌ ئۆرشه‌لیم بدا که‌ ئه‌مریکا رێگا نادا ئێران ببێته‌ خاوه‌ن هێزی ناوکه‌یى .
بنه‌مای پێنجه‌م:
هه‌رچه‌ند که‌ سیناریوی ده‌ست پێکردنی ئۆپه‌راسیونی چه‌کداری دژ به‌ر٠ژیمى ئێران هه‌ر وه‌ک خۆی ماوه‌ته‌وه‌، به‌لام ئه‌وه‌ ده‌بێ دوایین ئامراز بێت، ئه‌گه‌ر هه‌موو هه‌وڵه‌کان توشی شکست بن، سه‌رۆک کۆمار نوێ ناچار ده‌بێ به‌ ووردی خه‌ته‌ری شکست له‌ ئۆپه‌راسیون و به‌رگری له‌ ده‌ست پێراگه‌یشتنی ئێران له‌ وه‌دیهاتنی به‌رنامه‌ی ناوه‌کی ئێران هه‌ڵسه‌نگێنێت، و ئه‌وه‌ش بخاته‌ پاڵ مه‌ترسی هێرشی چه‌کداری. ئه‌رته‌شی ئه‌مریکا ده‌توانی زه‌ربه‌تێکی گورچوبر٠ له‌ ژێرخانی ناوه‌کی و نیزامی ئێران بدا و له‌ هه‌مان کاتیشدا به‌ ئاکامێک بگات که‌ کار به‌ده‌ستانی رژێمی ئێران ته‌نانه‌ت ناتوانن بیری لێ بکه‌نه‌وه‌.
هێرشی ئاسمانی ده‌توانێ بۆ ماوه‌ی چه‌ندین حه‌وتوو درێژه‌ی هه‌بێ، به‌لام دوای ئه‌وه‌، ئێمه‌ ده‌بێ چه‌ندین ساڵی دور و درێژ وریا بین. ئۆپه‌راسیونی چه‌کداری مه‌ترسی زۆری به‌دواوه‌یه‌، وه‌ک کوشتن و له‌ ناوچوونی چه‌کدارانی ئه‌مریکا و هاوپه‌یمانه‌کان، کرده‌وه‌کانی تروریستی له‌ وه‌لام دانه‌وه‌ دژ به‌ ئیسرائیل و ولاتانی دیکه‌ و ناسه‌قامگیری له‌ ناوچه‌که‌دا.
بۆ توند کردنه‌وه‌ی کاریگه‌ر بوون له‌ سه‌ر ئێران و هه‌ر وه‌ها ئاماده‌ بوون بۆ ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌کداری، سه‌رۆک کۆماری داهاتوو ده‌بێ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاوه‌ هێزه‌ چه‌کداره‌کانی له‌و ناوچه‌یه‌ دا زۆرتر بکاته‌وه‌.

16 سال و 20 روز و 15 ساعت و 50 دقیقه پیش از این

نابێ رێگه‌ بدرێ رژێمی ئاخوندی ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێ

نابێ رێگه‌ بدرێ رژێمی ئاخوندی ئێران چه‌کی ئه‌تۆمی هه‌بێ


صفحات ویژه وب سایت

ده‌رباره‌ی خه‌باتمێدیا


خه‌باتمێدیا، ناوه‌ندێکی ڕاگه‌یاندنی و ڕۆشنبیری کوردییه که نزیکه‌ی ١٥ ساڵه‌ به‌رده‌وامه‌ له خه‌بات و تێکۆشان.

 

په‌یوه‌ندی گرتن