دانانى دووربینى پێشکه‌وتوو له جێ خه‌وى زانکۆى شیراز
له زانکۆى شیراز ژماره‌یێکى زۆر دووربینى پێشکه‌وتوویان له جێ خه‌وه‌کان و باقى به‌شه جۆراوجۆره‌کانى ئه‌و زانکۆیه داناوه.
یه‌که‌م جار ئه‌و نه‌وعه دووربینانه له به‌هارى ساڵى ١٣٨٧ و دواى مانگرتنى ١١ رۆژه‌ى خوێندکارانى ئه‌و زانکۆیه، له ده‌ورووبه‌ر و مه‌یدانه سه‌ره‌کیه‌کان دانرا، له‌گه‌ڵ فشارى خوێندکاران ژماره‌ى دووربینه‌کان زیادتر کران به شێوه‌یێک له جێ خه‌وی خوێندکارانیش دانراوه به تایبه‌ت له جێ خه‌وی کچان ژماره‌یێکى زۆر له‌و دووربینانه جێگیر کراون.
شایانى باسه له وهلامى نار٠هزایهتى خوێندکاران، به‌رپرسانى زانکۆ ر٠ایانگهیاندوه که ئه‌و دووربینانه پێوه‌ندى به زانکۆوه نیه به فه‌رمانى ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌کان دانراون.