رۆژنامه‌ى گاردیه‌ن: ئیحتمالى ته‌مێ کردنى رژیمى ئێران هه‌یه
رۆژنامه‌ى گرادیه‌نى چاپى بریتانیا له هێرشى نیزامى بۆ سه‌ر رژیمى ئێران له دوو مانگى داهاتوودا، هه‌واڵى داوه و نووسیویه‌تى: له ماوه‌ى چه‌ند حه‌وتووى کۆتایی سه‌رۆک کۆمارى بووش، ئیحتمالى ته‌مێ کردنى رژیمى تاران هه‌یه.
ئه‌و رۆژنامه نووسیویه‌تى خه‌ریکى چوونه ناو کاتى گورگ و مه‌ر٠ داین. چاڵێکى سه‌یر و سه‌مه‌ره له به‌شیک له کات و ساتى سیاسى دا که هه‌ر چوار ساڵ جارێک روو ده‌دا، ئه‌ویش کاتى گواستنه‌وه‌یه و ئه‌و کاته‌یه که ئه‌مریکا دوو سه‌رۆک کۆمارى هه‌یه، یه‌کیان سه‌رۆکێک که هه‌ڵده‌بژێردرێ و ئه‌وى دیکه ئه‌و سه‌رۆکه‌یه که ئێستا له کۆشکى سپى دایه و هه‌ر کارێ که بیهه‌وێ ده‌توانێ بیکا.
گاردیه‌ن به ئیشاره‌ى به هێرشى حه‌وتووى ر٠ابردووى هێلیکۆپته‌ره‌کانى ئه‌مریکا بۆ ناو خاکى سوریه نووسى: سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا و جێگره‌که‌ى وێ ده‌چێ بر٠یار بده‌ن و به خۆیان بڵێن گرینگ نیه و ئاخرین شانسمانه و با رژیمى ئێران ته‌مێ بکه‌ین.
له‌لایێکى دیکه‌وه به‌رێوه‌به‌رى هه‌واڵده‌رى سه‌رمایه له ئه‌مریکا له بابه‌تێکدا که له بلاکراوه‌ى ئاسیاتایمز چاپ کراوه، نووسیویه‌تى که ئه‌گه‌ر ئوباما هه‌ڵبژێردرێ به سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، ئیحتماڵى هێرش بۆ سه‌ر رژیمى ئێران زیاد ده‌کا.
ده‌یوید فینک له‌و بابه‌ته‌یدا ئه‌و هێرشه له‌لایه‌ن ئوباماوه ناکرێ به‌ڵکوو له‌لایه‌ن سه‌رۆک بووش و له دوو مانگى کۆتایی سه‌رۆکایه‌تیه‌که‌ى دا (نوامبر و دیسامبر) روو ده‌دا.