مار٠ادۆنا بوو به ر٠اهێنهرى تیمى ئارژانتین
دیگۆ ئارماندۆ مارادۆناى بازیکونى ناودارى تیمى فوتباڵى ئارژانتین ئاشکراى کرد به ره‌سمى هه‌ڵبژێردراوه که ببێ به ر٠اهێنهرى تیمى ئارژانتین.
دیارى کردنى ناوبراو بۆ ئه‌و پۆسته له دواى کۆبوونه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ کارلۆس بیلاردۆ، ر٠اهێنهرى پێشووى ئارژانتین و خۆلیۆ گرۆندۆنا سه‌رۆکى فدراسیۆنى فوتباڵى ئارژانتین بر٠یارى له سه‌ر درا.
له‌و باره‌وه مارادۆنا به مێدیاکانى گووت که ئێستا کارى ر٠استهقینهى من ده‌ست پێ ده‌کا.
به پێى بر٠یارى فدراسیۆنى فوتباڵى ئارژانتین (بیلاردۆ)ش ده‌بێته ر٠اوێژکارى مارادۆنا له کاره‌که‌یدا.
مارادۆنا یه‌کێکه له یارى زانه ناوداره‌کانى تیمى ئارژانتین به‌لام به هۆى تووش بوون به مه‌وادى موخه‌دیر واى لێهات که به‌رده‌وام نه‌بێ له فوتباڵ کردن، دواتریش تووشى چه‌ند نه‌خۆشى دیکه‌ى وه‌ک قه‌ڵوی و دڵ بوو.