ئوباما: رێگه‌ى نیزامى دژ به رژیمى ئێران له باس دایه
ماڵپهر٠ى فارسى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئیسرائیل
وه‌رگێر٠: عه‌لى به‌هرامى
سێ رۆژ پێش کاتى ده‌ست پێ کردنى هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا، سه‌ناتۆر ئوباما له ووتووێژێکى ته‌له‌ویزیونى دا گووتى: نیگه‌رانه له‌وه‌ى رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگا و زیادى کرد بۆ رێگه گرتن له ئه‌تۆمى بوونى رژیمى ئێران، رێگه‌ى نیزامى نابێ دوور بخرێته‌وه.
هاوکات فه‌رمانده‌یێکى پله به‌رزى ئه‌رته‌شى ئه‌مریکا ئاشکراى کرد له‌وانه‌یه له داهاتووێکى نزیک دا ته‌یار بێ به مووشه‌کى دوور هاوێژ که بتوانى ئامانجه‌کانى خۆى له ئه‌مریکا بپێکێ.
ئه‌و ووتووێژه‌ى که کاناڵى (سی ان ان) له‌گه‌ڵ باراک ئوباما ئه‌نجامى دابوو و سه‌رله به‌یانى رۆژى شه‌ممه ١١ى خه‌زه‌ڵوه‌ر دووباره بلاو کرایه‌وه، پاڵێوراوى حیزبی دیموکرات له هه‌ڵبژاردنه‌کانى سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا وه‌لامى چه‌ند پرسیارێکى له‌باره‌ى مه‌سه‌له ناوخۆییه‌کان و نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کان دایه‌وه که گرینگترینى ئه‌وانه هه‌ڵوێستى ناوبراو له‌باره‌ى مه‌سه‌له ناوکه‌یی رژیمى ئێران بوو.
له‌م چه‌ند رۆژه‌ى دوایی دا له ناوه‌نده‌کانى پروپاگه‌نده‌ى سه‌ناتۆر جان مه‌ک کین دا کورته فیلمى قسه‌کانى پێشووى سه‌ناتۆر ئوباما بلاو ده‌کرایه‌وه و ده‌یان گووت که ئوباما بایه‌خ به مه‌ترسى پیلانگێر٠یهکانى رژیمى ئێران نادا.
له‌و ووتووێژه‌دا له‌و باره‌وه پرسیارى لێ کرا و له وه‌لامدا گووتى: ته‌واوى تواناى خۆم ده‌خه‌مه کار بۆ ئه‌وه‌ى نه‌هێڵم رژیمى ئێران ده‌ستى به چه‌کى ناوکه‌یی بگات.
دووباره پرسیارى لێ کرایه‌وه که ئایا ئه‌ویش وه‌ک سه‌ناتۆر جان مه‌ک کین ده‌توانێ به‌ڵێن بدا که ئه‌گه‌ر به سه‌رۆک کۆمارى هه‌ڵبژێردرێ نه‌هێڵێ رژیمى ئێران ده‌ستى به ئه‌تۆم بگات، دووباره‌ى وه‌لامى ئه‌رێى دا‌و دوابه‌دواى ئه‌وه گووتى: ئه‌گه‌ر رژیمى ئێران به چه‌کى ناوکه‌یی ته‌یار بێ هه‌ل و مه‌رجى سیاسى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست گۆر٠انى به سه‌ردا دێ، هه‌روا زیادى کرد من رێگه ناده‌م به‌و کاره چوونکه به‌هێزین و گرینگ‌ترین هاوپه‌یمانمان له رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست یانى ئیسرائیل ده‌که‌وێته مه‌ترسیه‌وه.
ئوباما له شیی کردنه‌وه‌ى سیاسه‌ت و شێوه‌ى کار کردنى بۆ رێگه گرتن له ته‌یار بوونى رژیمى ئێران به چه‌کى ناوکه‌یی، گووتى: ئه‌گه‌ر ئه‌وان نه‌گێرینه‌وه سه‌ر رێگه‌ى راست و رێگه‌یێکى باشتر نه‌گرنه به‌ر، ده‌بێ دیپلۆماسیێکى توندتر و ئابڵوقه‌ى زیاتریان بخرێته سه‌ر و به‌رێوه ببرێ. ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: باش وایه پێشنیارگه‌لێک بخرێته به‌رده‌م رژیمى ئێران تا ده‌ست هه‌ڵگرێ له گه‌لاڵه‌ى ناوکه‌یی، له هه‌مان کاتدا بیرى هێنایه‌وه که رێگه‌چاره‌ى نیزامى نابێ له بیر بکرێ.
ئوباما له باره‌ى ئه‌فغانستانه‌وه گووتى: ده‌بێ ئالقاعیده له ناو بچن و زیادى کرد ده‌بێ جیاوازى نێوان دۆست و دژمن بزانین.
هاوکات سه‌رتیپ هێنری ئوبرینگ سه‌رۆکى دابه‌ش کردنى په‌دافه‌ندى مووشه‌کى له وه‌زاره‌تى دیفاعى ئه‌مریکا گووتى: ئه‌و نیگه‌رانیه هه‌یه که رژیمى ئێران له ماوه‌ى پێنج، شه‌ش ساڵى داهاتوودا مووشه‌کێک دروست بکا که تواناى ئه‌وه‌ى بێ هه‌موو ئوروپا و به‌شێک له ئه‌مریکا بکاته ئامانجى خۆى.
سه‌رتیپ ئوبرینگ ئه‌و قسانه‌ى له پێوه‌ند به باسه‌کانى پارڵمانى چیک له باره‌ى دانانى ده‌زگاى ر٠ادارى دژى مووشه‌کى ئه‌مریکایی له‌و وه‌لاته کرد که تا ئێستا ئه‌و بر٠یارهیان په‌سه‌ند نه‌کردوه. ئه‌مریکا مه‌به‌ستیه‌تى بۆ به‌ره‌وروو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و مووشه‌کانه‌ى که له داهاتوودا له‌وانه‌یه رژیمى ئێران بۆ ئوروپا و ئه‌مریکاى بهاوێ، بنکه‌یێکى ر٠ادارى زۆر به‌هێز له چیک و سیسته‌مێکى دژه مووشه‌ک له لێهستان دامه‌زرێنێ.
روسیه له‌و به‌رنامه زۆر نیگه‌ران و توره‌یه و له‌و باوهر٠هدایه که یه‌دافه‌ندى مووشه‌کى ئه‌مریکا دژ به مووشه‌کى رژیمى ئێران نیه که تا ئێستا دروست نه‌کراون، به‌ڵکوو مه‌به‌ستى ئه‌مریکا مه‌ترسیى مووشه‌کى له‌لایه‌ن روسیه‌یه. مسکۆ فشارى خستۆته سه‌ر لێهستان و چیک که ئه‌و بر٠یارهى ئه‌مریکا ر٠هد بکه‌نه‌وه و خۆ ببوێرن له هاوکارى ئه‌مریکا.
سه‌رتیپ ئوبرینگ گووتى: ئه‌گه‌ر چیک بر٠یارهکهى ئه‌مریکا ر٠هد کاته‌وه، ئه‌مریکا سپه‌رى مووشه‌کى خۆى داده‌مه‌زرێنێ و بر٠یارى جێگره‌وه‌ى له‌و باره‌وه هه‌یه.
له ر٠اپۆرتى ر٠اگهیێنهکان وا ده‌ر ده‌که‌وێ که رژیمى ئێران سه‌رکه‌وتنى ئوباماى له مه‌ک کین پێ باشتره، به‌لام مه‌نووچێهر مووته‌کى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیمى ئاخوندى هه‌وڵى دا بێلایه‌نى بپارێزێ و گووتى: به باوهر٠ى رژیمى ئێران جیاوازیێک له سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى ده‌وڵه‌تى کۆمارى خواز و دیموکرات له سێ ده‌یه‌ى ر٠ابردوودا نابینرێ.
موته‌کى که له ئیستانبول له په‌راوێزى کۆبوونه‌وه‌ى ئابوورى جیهان قسه‌ى ده‌کرد، زیادى کرد: که‌سێک که له هه‌ڵبژاردنه‌کانى ئه‌مریکا دا ده‌یباته‌وه ده‌بێ به به‌ڵێنه‌کانى خۆى پێ به‌ند بێ. ئیشاره‌ى موته‌کى به شیعارى گۆر٠ان (Change)ه که شیعارى سه‌ره‌کى ئوباما له پێش بر٠کێى هه‌ڵبژاردنه‌کاندایه.
چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن، قسه‌کانى مووته‌کى ده‌رى ده‌خا که ناوبراو چاوه‌رێ یه باراک ئوباما سه‌رکه‌وێ. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى رژیم گووتى: له ٣٠ ساڵى ر٠ابردوودا شاهیدى پێنج سه‌رۆک کۆمارى ئه‌مریکا له دیموکرات و کۆماریخواز بووین و جیاوازیێک له نێوانیان دا به‌رچاو نه‌که‌وت.
ناوبراو هه‌روه‌ها گووتى: له کاتى ئینقلابه‌وه تا ئێستا، جیمى کارتێر، روناڵد ریگان، جۆرج بووشى باوک، بیل کلینتۆن و جۆرج بووشى کور٠ له ئه‌مریکا ده‌سه‌لاتیان له ده‌ست دا بووه و هه‌موویان سیاسه‌تى دژمنانه‌یان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رێوه بردوه. هه‌روه‌ها زیادى کرد گرینگ نیه کێ ده‌ی باته‌وه گرینگ ئه‌وه‌یه له دواى ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئه‌مریکا چی ده‌کا.