ئه‌مریکا سووره له سه‌ر رووخانى رژیمى ئاخوندى
سکرتێرى حیزبی موتلفهى ئیسلامى، پێشمه‌رجى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکاى به نیت پاکى رژیمى ئێران زانى.
محه‌ممه‌د حه‌بیبی به ئیشاره به‌وه‌ى که هێندێ له ١٣ى خه‌زه‌ڵوه‌ردا موخالف بوون له‌گه‌ڵ گرتنى هێلانه‌ى سیخور٠ى ئه‌مریکا، گووتى: به باوهر٠ى من، بر٠یارى دروست کردنى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا که له‌لایه‌ن هێندێکه‌وه باس ده‌کرێ داواى گشتى خه‌ڵک نیه.
ناوبراو زیادى کرد: ئه‌مریکا تا ئێستا هیچ نیه‌ت پاکیێکى له به‌رانبه‌ر نیزام نیشان نه‌داوه و ئه‌ورۆش سوور٠ه له سه‌ر رووخانى نیزامى جمهورى ئیسلامى.
حه‌بیبی گووتى: له بر٠یارى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا، ئه‌و پێش مه‌رجه دانراوه که پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا هه‌میشه‌یی نیه، به‌لام ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ له‌و باره‌وه هه‌نگاو هه‌ڵگرین، مه‌رجى ته‌واو و گرینگ ئه‌وه‌یه که ئه‌مریکا واز له پیلانگێرى له به‌رانبه‌ر جمهورى ئیسلامى بێنێ و به نیه‌ت پاکى هه‌نگاوى جیددى بۆ لابردنى گوومانه‌کان هه‌ڵگرێ.
ناوبراو له کۆتایی دا ته‌ئکیدى کرده‌وه که باسى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکا ته‌نیا له‌لایه‌ن تاقمێکى که‌مه‌وه باس ده‌کرێ و گووتى: ئه‌وانه تاقمێکى که‌من که پێشتریش بر٠یارى پێوه‌ندى له‌گه‌ڵ ئه‌مریکایان چه‌ند جارێک باس کردبوو.