خوێندکارێکى زیندانى گوازرایه‌وه بۆ زیندانى ره‌جایی شار
به پێى هه‌واڵى هه‌واڵده‌رى ئه‌میر که‌بیر مێهران عه‌بباس زاده به‌رێوه‌به‌رى ئه‌نجومه‌نى ئیسلامى خوێندکارانى زانکۆى بارهێنانى مامۆستاى تاران
که رۆژى پێنج شه‌ممه ٩ى خه‌زه‌ڵوه‌ر گیرا بوو، یه‌ک شه‌ممه ١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانى ره‌جایی شار.
ئه‌وه له کاتێکدایه سه‌ردانى یه‌ک له دواى یه‌کى خانه‌واده‌ى ناوبراو بۆ چاوپێکه‌تن یا به ده‌ستهێنانى زانیارى له‌باره‌ى هه‌ل و مه‌رجى کور٠هکهیان بێ ئاکام بووه.
له‌لایێکى دیکه‌وه رۆژى یه‌کشه‌ممه ١٢ى خه‌زه‌ڵوه‌ر ده‌سته‌یێکى زۆر له خوێندکارانى زانکۆى بارهێنانى مامۆستا بۆ پشتیوانى له مێهران عه‌بباس زاده خوێندکارى گیراو، له هه‌نگاوێکى نوێ‌دا پارچه‌یێکى ر٠هشیان له سینه‌ى خۆیان دابوو.