شکه‌نجه‌ى نامرۆڤانه دژ به زیندانیانى زیندانى ئیسفه‌هان
ههڵسوور٠اوانى مافى مرۆڤ له ئێران، به پێى ئه‌و هه‌والانه‌ى له واحیدى ٢ى زیندانى ناوه‌ندى شارى ئیسفه‌هانه‌وه گه‌یشتوون، یه‌کێ له زیندانیه کان به ناوى حه‌بیب باقریان ٢٧ ساڵه رۆژى هه‌ینى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر
گوازراوه‌ته‌وه بۆ زیندانى تاکه که‌سى که وێ ده‌چێ مهبهسیت له‌و هه‌نگاوه به‌رێوه‌بردنى حوکمى ئێعدامى ناوبراو بێ.
باقریان نزیک به ٣ ساڵ پێش ئێستا گیرا و درا به زیندانى ئیسفه‌هان و حوکمى ئێعدامى ناوبراو له‌م دواییانه‌دا ته‌ئید کراوه و گوازتنه‌وه‌ى بۆ زیندانى تاکه‌که‌سى بۆته هۆى نیگه‌رانى باقى زیندانیه‌کان.
رۆژى هه‌ینى ١٠ ى خه‌زه‌ڵوه‌ر به گوومانى ئه‌وه‌ى که ناوبراو مه‌به‌ستى هه‌لاتنه له زیندان برایه زیندانى تاکه‌که‌سى له واحیدى دووى زیندانى ناوه‌ندى ئیسفه‌هان و هه‌ر ئه‌و شه‌وه‌ى له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌کانى زیندانه‌وه به سه‌ختى شکه‌نجه کرا و سه‌رى به توندى پێکراوه و خوێنێکى زۆرى لێ ده‌روا به‌لام هێزه‌کانى زیندان تا ئێستا خۆیان بواردوه له بردنى بۆ نه‌خۆشخانه.
شکه‌نجه‌ى ناوبراو ئه‌ونده زۆر بووه که تا چه‌ند سه‌عاتى شه‌وى ده‌نگى ناڵه ناڵى بیستراوه.
به پێى ووته‌ى خانه‌واده‌ى که‌ى باقریان وه‌رزشکاره و به هۆى تێکگیران له‌گه‌ڵ بهسیجیهکانى گهرهکهکیان حوکمى ئێعدامى پێ دراوه.